لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، ڤیتامینەکان و کانزاکان بوونەتە بەشێک لە ڕۆتینی ژیانی ئێمە بەجۆرێک بووە هۆی یەکێک لە پێداویستە سەرەکیەکانی رۆژانەی مرۆڤی ئاسایی بەڵام ئایا دەزانی باشترین کات بۆ وەرگرتنی ڤیتامینەکان و کانزاکان چیە؟ یاخود شێوازی هەڵە و دروست بۆ وەرگرتنی ڤیتامینەکان وکانزاكان چیە؟
لەم پۆستەدا باس لە باشترین کات بۆ وەرگرتنی ڤیتامینەکان و کانزاكان دەکەین:
- باشترین کات بۆ وەرگرتنی ئەو ڤیتامینەنانی کە لە چەوری دەتوێتەوە وەک ڤیتامین دی(D)و ئەی (A)و کەی(K) لەگەڵ ژەمێک کە چەوری تێدایە.
- وا باشترە ڤیتامین B لەگەڵ ژەمی بیانیان بخۆرێت وەک ڤیامینB12 و B6.
- باشترین کات بۆ وەرگرتنی مەلتی ڤیتامین لەگەڵ ژەمی بیانیانە.
- بەڵام باشترین کات بۆ وەرگرتنی ڤیتامین E لەگەڵ ژەمی ئێواران.
- و ڤیتامین C دەتوانرێ لە هەر کاتێک لە رۆژدا وەربگێرێت.
- ئۆمیگا-٣ ده توانرێ لەگەڵ ژەمی بەیانیان و ئێواران بخۆرێت بەڵام وا باشترە لەگەڵ ژەمێک بیبەیت کە چەوری تێدایە.
- ترشی فۆلیک(folic acid) دەتوانرێ لە هەر کاتێک رۆژدا بخۆرێت.
- دەتوانرێ زینک لە هەر کاتێک لە رۆژدا وەربگرێت بەڵام وا باشترە کاژمێرێک یان دوو کاتژمێر پێش نان خواردن و لەگەڵ پەرداخێک ئاو وەربگیرێت.
- وا باشترە ئاسن لەگەڵ ژەمی بيانيان بخۆرێت.
- پێویستە کالسیۆم لەگەڵ ئاسن و زینک نەخۆرێت بۆیە ئەگەر ئەم دوو جۆرە کانزانە وەردەگرێت وا باشترە لە دوو کاتی جیاواز بخۆرێت بەڵام باشترین کات بۆ وەرگرتنی کالسیۆم لەگەڵ ژەمی ئێوارانە.
تەندروست بن
ئامادەکردنی: روشين مصطفى
dexterity medical organization