وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

باشترین کات بۆ وەرگرتنی ڤیتامین و کانزاکان


لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، ڤیتامینەکان و کانزاکان بوونەتە بەشێک لە ڕۆتینی ژیانی ئێمە بەجۆرێک بووە هۆی یەکێک لە پێداویستە سەرەکیەکانی رۆژانەی مرۆڤی ئاسایی بەڵام ئایا دەزانی باشترین کات بۆ وەرگرتنی ڤیتامینەکان و کانزاکان چیە؟ یاخود شێوازی هەڵە و دروست بۆ وەرگرتنی ڤیتامینەکان وکانزاكان چیە؟

لەم پۆستەدا باس لە باشترین کات بۆ وەرگرتنی ڤیتامینەکان و کانزاكان دەکەین:

  1. باشترین کات بۆ وەرگرتنی ئەو ڤیتامینەنانی کە لە چەوری دەتوێتەوە وەک ڤیتامین دی(D)و ئەی (A)و کەی(K) لەگەڵ ژەمێک کە چەوری تێدایە.
  2. وا باشترە ڤیتامین B لەگەڵ ژەمی بیانیان بخۆرێت وەک ڤیامینB12 و B6.
  3. باشترین کات بۆ وەرگرتنی مەلتی ڤیتامین لەگەڵ ژەمی بیانیانە.
  4. بەڵام باشترین کات بۆ وەرگرتنی ڤیتامین E لەگەڵ ژەمی ئێواران.
  5. و ڤیتامین C دەتوانرێ لە هەر کاتێک لە رۆژدا وەربگێرێت.
  6. ئۆمیگا-٣ ده توانرێ لەگەڵ ژەمی بەیانیان و ئێواران بخۆرێت بەڵام وا باشترە لەگەڵ ژەمێک بیبەیت کە چەوری تێدایە.
  7. ترشی فۆلیک(folic acid) دەتوانرێ لە هەر کاتێک رۆژدا بخۆرێت.
  8. دەتوانرێ زینک لە هەر کاتێک لە رۆژدا وەربگرێت بەڵام وا باشترە کاژمێرێک یان دوو کاتژمێر پێش نان خواردن و لەگەڵ پەرداخێک ئاو وەربگیرێت.
  9. وا باشترە ئاسن لەگەڵ ژەمی بيانيان بخۆرێت.
  10. پێویستە کالسیۆم لەگەڵ ئاسن و زینک نەخۆرێت بۆیە ئەگەر ئەم دوو جۆرە کانزانە وەردەگرێت وا باشترە لە دوو کاتی جیاواز بخۆرێت بەڵام باشترین کات بۆ وەرگرتنی کالسیۆم لەگەڵ ژەمی ئێوارانە.
تەندروست بن
سەرچاوە: (1)


ئامادەکردنی: روشين مصطفى
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین