ڤیتامین C یەکێکە لە سەلامەتترین و کاریگەرترین جۆری ڤیتامینەکان وە لەو ڤیتامینانەیە کە لە ئاودا دەتوێتەوە بە واتای ئەوەی لە لەشماندا بۆ ماوەیەکی زۆر نامێنێتەوە و دەتوێتەوە بۆیە پێویستە ڕۆژانە وەربگیرێ لەڕێگەی سەرچاوە خۆراکییەکان چونکە لەش ناتوانێ خۆی ڤیتامین C بەرهەم بهێنێ .
ڕستە بۆ چارەسەریەکی نەخۆشیەکی دیاریکراو بەکار نایەت بەڵام یارمەتی لەشمان دەدات لە کۆنترۆڵکردن و لە تووشبوون بە هەوکردنەکان و چاکبوونەوەی برین .
ئەو سەرچاوانە چین ئەم ڤیتامینەمان لێ دەست دەکەوێ؟
- میوە مزرەمەنیاکان وەک : پرتەقاڵ و لیمۆ
- کیوی
- سەوزەواتەکان وەک: بیبەری سەوز و سور ، تەماتە ، برۆکلی .
ئەگەر هاتوو کەمبوو چی ڕوودەدات؟
کەمبوونی ڤیتامین C بە واتای کەم بەرهەمهێنانی کۆلاجین دێت ، کۆلاجینیش پیویستە بۆ شانەکانی لەش وەک لەمانەی خوارەوادا :
- پێست
- ئێسک
- ددان
- کڕکڕاگە
بەم جۆرەش کەم بوونی کۆلاجین وا دەکات کە شانەکانی لەشمان دەست بکەن بە شکان و زیان پێگەیاندنمان
نیشانەکانی کەمی ڤیتامین C :
- هیلاکی و هەستکردن بە لاوازی
- ئازاری ماسولکە و جومگەکان
- لەدەستدانی ددانەکان
- لەدەستدانی کێش
- درەنگ چاک بوونەوەی برین