ئالپاکا جۆرە ئاژەڵێکی ماڵییە و لەلایەن مرۆڤەکانەوە چەند سەدەیەک لەمەوبەر ماڵی کراوە ، و لە باشوری ئەمریکا دەژین.
ئالپاکا لاشەیەکی باریک و ملێکی درێژ و سەرێکی بچوکیان هەیە ، کێشیان نزیکەی 110 بۆ 190 پاوەند دەبێت .
خورییەکەیان لە شێوەی خوری مەڕ دەچێت بەڵام جیاوازن لەوەی کە خوری ئالپاکا گەرمتر و کاڵتر و بەهێزترە .
(نێرە) و (مێ )یەی ئەم جۆرە ئاژەڵە تەنها لە ددانەکانیاندا جیاوازن ( ددانە بڕەڕ و کەڵبەکانیان لە نێردا درێژترن و لە مێ دا کورترن )
ئالپاکا ئاژەڵێکی زۆر کۆمەڵایەتین و لە ناو مێگەلەکاندا دەژین .
تایبەتمەندییەکی تری ئالپاکا ئەوەیە کە لە ڕێگەی زمانی جەستەوە پەیوەندی دەکات ، لەوانە دەرکردنی دەنگ و دەردانی تف لەکاتی (توڕەیی و هەڕەشە )لەگەڵ هاوڕێکانیاندا…
ئالپاکا نزیکەی 6000 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن مرۆڤەوە ماڵی کراوە و هێشتا ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە لە ئابوری ئەمریکای باشور ،کە جگە لە خورییەکەی ، گۆشتیان دەخورێت و پێستیان بۆ فەرش و پۆشاک بەکاردەهێنرێت ، پاشەڕۆکانیشیان وەکو پەیین و سوتەمەنی بەکاردەهێنرێت.
ئامادەکردنی : سەناریا داود عبدالله
dexterity medical organization