وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

ئالپاکا (Alpaca) چییە؟


ئالپاکا جۆرە ئاژەڵێکی ماڵییە و لەلایەن مرۆڤەکانەوە چەند سەدەیەک لەمەوبەر ماڵی کراوە ، و لە باشوری ئەمریکا دەژین.
ئالپاکا لاشەیەکی باریک و ملێکی درێژ و سەرێکی بچوکیان هەیە ، کێشیان نزیکەی 110 بۆ 190 پاوەند دەبێت .
دیارترین تایبەتمەندی ئالپاکا هەبوونی خورییەکی نەرمە کە تەواوی جەستەیانی داپۆشیوە ، هەروەها نزیکەی 22 ڕەنگی جیاوازیان هەیە کە باوترینیان (ڕەش و ڕەساسی و سپی و قاوەیی)ە .
خورییەکەیان لە شێوەی خوری مەڕ دەچێت بەڵام جیاوازن لەوەی کە خوری ئالپاکا گەرمتر و کاڵتر و بەهێزترە .
(نێرە) و (مێ )یەی ئەم جۆرە ئاژەڵە تەنها لە ددانەکانیاندا جیاوازن ( ددانە بڕەڕ و کەڵبەکانیان لە نێردا درێژترن و لە مێ دا کورترن )
ئالپاکا ئاژەڵێکی زۆر کۆمەڵایەتین و لە ناو مێگەلەکاندا دەژین .
تایبەتمەندییەکی تری ئالپاکا ئەوەیە کە لە ڕێگەی زمانی جەستەوە پەیوەندی دەکات ، لەوانە دەرکردنی دەنگ و دەردانی تف لەکاتی (توڕەیی و هەڕەشە )لەگەڵ هاوڕێکانیاندا…
ئالپاکا نزیکەی 6000 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن مرۆڤەوە ماڵی کراوە و هێشتا ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە لە ئابوری ئەمریکای باشور ،کە جگە لە خورییەکەی ، گۆشتیان دەخورێت و پێستیان بۆ فەرش و پۆشاک بەکاردەهێنرێت ، پاشەڕۆکانیشیان وەکو پەیین و سوتەمەنی بەکاردەهێنرێت.




ئامادەکردنی : سەناریا داود عبدالله
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین