بەمۆمبوون دوا قۆناغی بە ڕیشاڵبوونی جگەرە، کە بەهۆی نەخۆشییە درێژخایەنەکان یاخود خواردنەوەی کهولی بەردەوامەوە دووچاری مرۆڤ دەبێت .
هەرکات جگەر تووشی برین یاخود زیانێک دەبێت ( گەر بەهۆی خواردنەوەی درێژخایەنی کهولەوە بێت یان هەر هۆکارێکی تر)، هەوڵی چاککردنەوەی خۆی دەدات و لەم پڕۆسەیەشدا جێ برینێکی لەسەر بەجێدەمێنێت Scar tissue formation. کە ئەو جێ برینانەش ناتوانن هەمان فرمانی جگەرێکی تەندرووست بەجێبهێنن، وەک بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنەکان و پاککردنەوەی خوێن و پاراستنی وزە و هەرسکردنی خۆراک..
بەمەش وردە وردە جێ برینەکان لەسەر جگەر زیاد دەبن و بەمۆمبوونەکەش بەرەوپێش دەچێت و جگەر چیتر ناتوانێت بەپێی پێویست فرمانی خۆی بەجێبهێنێت.
کە ئەمەش دەکرێ ببێتە هۆی:
- - زەردوویی
- - هەڵئاوسانی قاچەکان و سک
- - سستبوونی گورچیلە و درووستبوونی بەردی زراو.
- - کشانی خوێنهێنەرەکانی گەدە و سوورێنچک.
- - خوران و هەستیاری بە دەرمانەکان.
- - خوێنبەربوون
- - نەمانی ئارەزووی خواردن و ماندووێتی.
هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی بەمۆمبوونی جگەر:
- - خواردنەوەی خواردنەوە کهولییەکان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
- - هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری جۆری B و C
- - نەخۆشیی چەوری جگەری ناکهولی Non-alcoholic fatty liver disease
چارەسەرەکانیشی دەکەوێتەوە سەر هۆکاری تووشبوونەکە.
ئامادەکردنی | ئاهەنگ صلاح
dexterity medical organization
