کۆبوونەوەی چەوریە لە ژێرپێستدا، لە بەینی پێست و ماسولکەکاندا. لە کاتی دەست لێداندا دەجوڵێ و ئازاری نیە.
ئەم کۆبوونەوەی چەوریە شێوەیەکی خڕ یان هێلکەیی هەیە کە لە ژێرپێستدایە و لە زۆر شوێنی لەش دروست دەبێ.
چەوری ژێرپێست زۆر باوە بە ڕادەیەک کە یەک لە هەزار کەس هەیەتی و لە هەموو تەمەنێکدا ئەگەری دروست بوونی هەیە.
نیشانەکانی:
چەند نیشەنەیەک هەیە بۆ ناسینەوەی:
- لە ژێر پێستەکەدایە و بڵاو نابێتەوە بۆ لایەکانی تری لەش.
- ئەم کۆبونەوەی چەوریە ئازاری نییە بەڵام هەندێک کات ئەبێتە هۆی بێزار کردنی کەسەکە.
- لە کاتی دەست لێداندا نەرمە.
- بە گشتی قەبارەیان لە ٢ سم کەمترە بەڵام توانای گەورەبوونیان هەیە.
لە چ شوێنێک دروست دەبێ؟
زیاتر لە ناوچەکانی:
- شان
- مل
- قۆڵ
- سک
- پشت
هۆکاری دروست بوونی، زیاتر بریتیە لە بۆماوەیی. واتا ئەگەری توش بوون زیاترە لەو خیزانانەی کە یەکێک یان زیاتر لە ئەندامانیان تووشیبوون. وە چەند نەخۆشیەکی بۆماوەیش هەیە کە دەبنە هۆی کۆبوونەوەی ئەم چەوریە ئەوانیش وەک، نەخۆشی گارنەر (gardner disease) کە ئەمەش نەخۆشیەکە کە گۆشتی زیادە دروست دەکات لە ناوچەی قۆڵۆندا.
چۆنیەتی دەستنیشان کردنی:
- بە دەست لێدان و جوان وردبوونەوە لێی
- بە وەرگرتنی نموونە لە چەوریەکە کە ئەمە بۆ دڵنیابوونەوەی زیاترە لە پاکی ئەم گرێ چەوریە.
- ئەگەر قەبارەکەی زۆر گەورەبوو یاخود هەستکرا کە کەمێک قوڵە واتا هەست بکرێت کە لە ژێر پێستەکەوەیە ئەوا پێویست بە(MRI) یان (CT scan) دەکات.
چارەسەر کردنی:
ئەم کۆبونەوەی چەوریە کێشەیەکی وەها دروست ناکات و ئەگەر ئازاری نەبێ پێویست بە چارەسەر ناکات. بەڵام ئەگەر کەسەکەی بێزارکرد یاخود ئازاری هەبوو، ئەوا:
لە ڕێگای دەرهێنانی چەوریەکەوە چارەسەر دەکرێ، کە ڕێگایەکی زۆر ئاسانە.
دەتوانرێ ڕێگە بگیرێ لە دروست بوونی؟
نەخێر چونکە هۆکاری دروست بوونەکەی زیاتر پەیوەندی بە بۆماوەییەوە هەیە و ئەگەر لە خێزانێکدا هەبێ ئەوا ئەگەری زۆرە لە ئەندامەکانی دیشدا دروست ببێ.
لە کاتی هەست کردن بە هەر نیشانەیەک و گۆرانێک ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکرێ لە پێناو سەلامەتی هەموولایەک.
ئامادەکردنی: سەنار فاضل
dexterity medical organization
