وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

بەمۆمبوونی جگەر- Liver Cirrhosis


بەمۆمبوون دوا قۆناغی بە ڕیشاڵبوونی جگەرە، کە بەهۆی نەخۆشییە درێژخایەنەکان یاخود خواردنەوەی کهولی بەردەوامەوە دووچاری مرۆڤ دەبێت .
هەرکات جگەر تووشی برین یاخود زیانێک دەبێت ( گەر بەهۆی خواردنەوەی درێژخایەنی کهولەوە بێت یان هەر هۆکارێکی تر)، هەوڵی چاککردنەوەی خۆی دەدات و لەم پڕۆسەیەشدا جێ برینێکی لەسەر بەجێدەمێنێت Scar tissue formation. کە ئەو جێ برینانەش ناتوانن هەمان فرمانی جگەرێکی تەندرووست بەجێبهێنن، وەک بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنەکان و پاککردنەوەی خوێن و پاراستنی وزە و هەرسکردنی خۆراک..
بەمەش وردە وردە جێ برینەکان لەسەر جگەر زیاد دەبن و بەمۆمبوونەکەش بەرەوپێش دەچێت و جگەر چیتر ناتوانێت بەپێی پێویست فرمانی خۆی بەجێبهێنێت.

کە ئەمەش دەکرێ ببێتە هۆی:

  • - زەردوویی
  • - هەڵئاوسانی قاچەکان و سک
  • - سستبوونی گورچیلە و درووستبوونی بەردی زراو.
  • - کشانی خوێنهێنەرەکانی گەدە و سوورێنچک.
  • - خوران و هەستیاری بە دەرمانەکان.
  • - خوێنبەربوون
  • - نەمانی ئارەزووی خواردن و ماندووێتی.

هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی بەمۆمبوونی جگەر:

  • - خواردنەوەی خواردنەوە کهولییەکان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
  • - هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری جۆری B و C
  • - نەخۆشیی چەوری جگەری ناکهولی Non-alcoholic fatty liver disease

چارەسەرەکانیشی دەکەوێتەوە سەر هۆکاری تووشبوونەکە.




ئامادەکردنی | ئاهەنگ صلاح
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین