وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

سیل - Tuberculosis


سیل هەوکردنێکی بەکتریاییە  کە بە شێوەیەکی سەرەکی کاریگەری دەکاتە سەر سییەکان ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێ کاریگەری بخاتە سەر ئەندامەکانی دیکەی جەستە وەک ( گەدە، گورچیلە، گلاندەکان، ئێسقان ، وە کۆئەندامی دەمار )

چی دەبێتە هۆی ڕودانی ؟

بەشێوەیەکی گشتی کۆئەندامی بەرگری مرۆڤ توانای شەڕکردن و دەرکردنی میکرۆب و بەکتریاو ڤایرۆسەکانی هەیە ، ئەم نەخۆشیەیش بەهۆی جۆرە بەکتریایەکەوە ڕودەدات کە دەچێتە سیەکان و لەوێش کۆ ئەندامی بەرگری توانای کوشتنی ئەم بەکتریایەی نیە، واتە کۆئەندامی بەرگری لاواز بووە 
ئەگەر هاتوو بەکتریاکە چوە سییەکان کەسەکە کۆئەندامی بەرگری بەهێز بێت ئەوا دەتوانێ لە ناوی بەرێت و هیچ جۆرە نیشانەیەکیش دەرنەکەوێت تیایدا .
هەندێ جار کۆئەندامی بەرگری توانای کوشتنی بەکتریاکەی نییە بەڵام دەتوانێ ڕێگری بکات لە بڵاو بونەوەی بە بەشەکانی دیکەی جەستە ، لەم کاتەشدا هیچ نیشانەیەکی قورس دەرناکەوێت.
ئەگەر کۆئەندامی بەرگری شکستی هێنا لە کوشتنی ئەم بەکتریایە بە واتایەکی دیکە لاواز ببو، ئەوا بەکتریاکە بڵاو دەبێتەوە بە جەستەدا و نیشانەکانی دەردەکەون . 

نیشانەکان.

  1. کۆکەیەکی زۆر و بەردەوام هەندێ جار دەبێت بە کۆکەیەکی بەخوێن 
  2. دابەزینی کێش
  3. ئارەقکردنەوە بەتایبەت شەوان
  4. بەرزبونەوەی پلەی گەرمی 
  5. هەستکردن بە ماندوویەتی 
  6. لەدەستدانی ئاگای 
  7. ئاوساوی لە ملدا 

دەستنیشانکردن :

 چەندین جۆری پشکنین بەکاردەهێنرێت بۆ دیاریکردن ئەوانیش بریتین لە 
  1. Ct scan 
  2. MRI 
  3. Ultrasound 
 بە تایبەت دەکرێت بۆ ئەو بەشەی جەستە کە بەکتریاکە کاریگەری کردۆتە سەری 
  • پشکنینی خوێن و میز
  • زەرع یاخود biopsy  کە سامپڵێکی بچوک لەو شوێنە وەردەگیرێت کە بەکتریاکە کاریگەری کردۆتە سەر 
  • پشکنینێکی دیکە هەیە ناوی lumber puncture کە سامپڵێکی کەم لەو شلەی دەور مێشک داوە کە پێی دەوتری cerebrospinal fluid  وەردەگیرێت بۆ ئەوەی دەستنیشانبکرێت ئایا کاریگەری کردۆتە سەر مێشک و درکەپەتک و کۆئەندامی دەمار ئاخود نا 

 چارەسەرکردن:

 هەرچەبدە ئەم نەخۆشیە حاڵەتێکی جدی و هەندێجار مەترسیدارە بەڵام دەتوانرێ چارەسەربکردرێ  بە وەرگرتنی antibiotic بۆ چەندین مانگ هەندێجار 6 مانگ دەخایەنێت 
ئەگەر کەسێک دەناسیت  و ئەم نەخۆشییەی هەیە پێویستە دوربیت لە هەر بەرکەوتنێکی ڕاستەوخۆ ، چونکە دەکرێت لە ڕێگەی کۆکەی کەسی توشبوو تۆش توشبیت .
سەلامەت بمێنن


ڕەوشت ڕەزا
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین