کۆڵۆن ناوی نەخۆشی نیە ، کۆڵۆن ووشەیەکی ئینگلیزیە بە واتای ڕیخۆڵە ئەستوورە دێت ، کۆڵۆن یان ڕیخۆڵە ئەستوورە چەندین جۆر نەخۆشی ھەیە کە ھەندێکیان دەگمەنن ، ئەوەی لێرە باسی دەکەین حاڵەتێکی زۆر بڵاوە لەناو خەڵک ، (irritable bowel syndrome) لەناو خۆماندا پێی دەوترێت وروژانی کۆڵۆن ، زیاتر لە %13ی خەڵک ڕۆژێک لە ڕۆژان تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت .
نیشانەکانی :
کەسی توشبوو نیشانەیەک یان چەند نیشانەیەکی ھەیە ، وەکو ئازاری سک یان نامورتاحی لە ھەناو و ئاوسانی سک ، ھەست کردن بە غازات یان ئەوەی کە ھاناوی پڕە و سک ڕەق بوون دوای نان خواردن ، دەکرێ کەسەکە قەبز بێت یان تووشی سکچوون ببێت لە کاتی جیاواز ، لەوانەیە شتی وەکو لیمان ببینێت بەڵام نابێتە ھۆی خوێن بینین ، وە لە ھەندێ کەسانی توشبوو گرفتی گەدەیان ھەیە وەکو دڵە کزە و ترشانی مەعیدە ، ھەندێ کەس جگە لە گرفتی ھەناو نیشانەی تریان ھەیە وەکو بێھێزی و و لەش داھێزان و ژانەسەر و تێکچوونی خەو.
ھۆکارەکانی :
وروژانی کۆڵۆن ھۆکارێکی دیاریکراوی نیە ، کەسی وا ھەیە لە دوای حاڵەتێکی سکچوون و ڕشانەوە لێی دیاری دەدات ، سەرەتای دەرکەوتنی بەزۆری لە خوار تەمەنی 45 ساڵەوەیە، لە ئافرەتان زیاتر ، بۆماوەیی کاریگەری ھەیە .
دەستنیشان کردن :
ھیچ فەحسێک نیە بۆ دەستنیشان کردنی گرفتی کۆڵۆن بەڵکو لەسەر بنچینەی نیشانەکان دیاری دەکرێ .
چارەسەر :
گرفتی کۆڵۆن حەڵەتێکی درێژخایەنە و چارەسەری بنبڕ ئاسان نیە ، چەند شتێک دەکرێت یارمەتی کەسی توشبوو بدات وەک پارێزی ، ھەندێ جۆری دەرمان ، جوڵە ، وە ھەروەھا خۆ دەربازکردن لە خەم و خەفەت .
ئامادەکردن : شەیما فتاح
dexterity medical organization