وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

جۆری خوێنی ئاڵتونی - RH null


بریتییە لەو جۆرە خوێنەی کە هیچ پڕۆتینێک (antigen) لەسەر خڕۆکە سوورەکانی نیە، لە ئەنجامی گۆڕان و بازدانی جینەکان لە باوانەوە بۆ نەوەکان ئەگوازرێتەوە، کەمتر لە پەنجا کەس خاوەنی ئەم جۆری خوێنەن لە تەواوی گۆی زەوی، لە ڕاستیدا ڕەنگەکەی ئاڵتونی نیە، تەنیا وەکو ناسینەوەیەک ئەوناوەی بۆبەکار ئەهێنرێت. 

 جیاوازی نێوان گرووپی خوێنی -O و RH null چیە؟ 

بەپێی سیستمەکانی گرووپەکانی خوێن 31 سیستمی دابەشکاری گرووپی خوێن هەیە لەنێوانیاندا سیستمی Rh گەورەترین و باشترینیانە، لە سیستمی Rh نزیکەی 61 ئەنتیجین هەیە کە بەلایەنی کەمەوە هەر گرووپێکی خوێن ئەبێت بەشێک لەم Rh ـانەی لەسەر بێت، بۆ نموونە RhD, RhC, RhE.. هتد.. 
بابێینە سەر جیاوازیەکە: گرووپی خوێنی -O هیچ ئەنتیجێنێکی A و B  لەسەر نیە، وە RhD کە پۆزەتیڤی و نێگەتیڤی دیاری ئەکات، ئەویشی نیە، بەڵام بەدڵنیای یەکێک لە Rh ـەکانی تری هەیە بۆ نمونە RhC و RhE، بەڵام لە گرووپی خوێنی Rh null لەسەر خڕۆکە سورەکانی هیچ یەکێک لەو 61 ئەنتیجینەی نیە، ئەمەش وای کردووە جیاوازیەکە درووست بکات. 

ئێستا با بزانین بۆچی ناتوانن خوێن لە هیچ کەسێکی تر وەربگرن؟ 

وەک ئەزانین جەستە کاردانەوەی ئەبێت بۆ تەنێک کە لە خۆی نەبێت، بۆ نمونە گرووپی خوێنی A، ئەنتیجینی A هەیە لەسەر خڕۆکە سوورەکانی، ئەمەش وائەکات هەر گرووپێکی خوێن گەر A نەبێت و بێتە ناوەوە ئەوا دژیەکی درووست ئەبێت و ئەکرێ مردنی کەسەکەی لێبکەوێتەوە، بەڵام گەر گرووپی خوێنی A بێت هیچ کاردانەوەیەک درووست ناکات چونکە ناسراوە بۆی، ئەوەی جێی سەرنجە، لەبەر ئەوەی گرووپی Rh null هیچ ئەنتیجینێکی نیە بۆیە بۆ هەموو گرووپەکانی خوێن دژیەکی و مەترسی درووست ئەکات، ئەم تایبەتمەندیەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە دەگمەنترین و مەترسیدارترین جۆرەکانی خوێن.


ڤاریا محمد
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین