وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

زه‌ردوی له‌ مناڵی تازه‌ له‌ دایكبوو چیه‌؟


زەردوویی بریتییە لە زەرد هەڵگەڕانی رەنگی پێست و سپێنەی چاو و بەشی ناوەوەی دەم لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاستی ماددەیەک کە پێی دەوترێت بیلیڕۆبین. بیلیڕۆبین لە ئەنجامی تێکشکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە بەرهەم دێت و لە جگەردا دەگۆڕدرێت بۆ ماددەیەک کە بە ئاسانی لە رێگەی میز و پیساییەوە فڕێ دەدرێتە دەرەوەی لەش.

جۆرەکانی زەردوویی

  1. زەردوویی فیسیۆلۆجی ( نەخۆشی نییە) ؛ لە دووەم یان سێیەم رۆژی تەمەنی منداڵەکە دەردەکەوێت، لە هەموو جۆرەکانی دیکە زۆرترە، لە ئەنجامی باش پێنەگەیشتنی جگەری منداڵی تازە لەدایکبوو دەردەکەوێت، وە هەروەها هۆکارێکی دەکەی پەیوەندی بە تەمەنی خڕۆکە سوورەکانی منداڵی تازە لە دایک بووەوە هەیە کە زووتر تێکدەشکێن و ماددەی بیلیڕۆبین بەرهەم دەهێنن. لە دوای هەفتەی یەکەمی تەمەنەوە نامێنێت لە ئەنجامی پێگەیشتنی جگەرەوە، بۆیە زۆربەی زۆربەیان پێویستیان بە چارەسەر نابێت.
  2. زەردوویی بەهۆی نەگونجانی گرووپی خوێنی دایک و منداڵەکە؛ زۆرجار لە رۆژی یەکەمی تەمەنی منداڵەکەوە زەردوویی دەردەکەوێت و پێویستیان بە چارەسەر دەبێت.
  3. زەردوویی بە هۆی شیری مەمکی دایکەوە؛ شیری هەندێک دایک ماددەیەکی تێدایە کە دەبێتە هۆی تەمبەڵبونی جگەر و بەهۆیەوە زەردوویی لە هەفتەی دووەمی تەمەنیەوە دەردەکەوێت و هەندێکجار تاکو تەمەنی ۱۰ هەفتە بەردەوامدەبێت، زۆرکەم پێویست بە چارەسەر دەکات، تکایە پێویست بە وەستانی شیری دایک ناکات.
  4. زەردوویی بەهۆی کەم پێدانی شیر بە تایبەت لە هەفتەی یەکەمی تەمەندا، ئەمەش دەبێتە هۆی ووشک بوونەوە و کەم دەردانی ماددەی بیلیڕۆبین بۆ دەرەوەی لەش لە رێگەی پیساییەوە، بەهۆیەوە زەردوویی درووستدەبێت.
  5. ئەگەر کێشەیەک لە ئەنزیمەکانی یان پەردەی دەوری خڕۆکە سوورەکانی خوێن هەبوو، ئەوا دەبێتەهۆی شیبوونەوەی خڕۆکە سوورەکان و کۆبونەوەی ماددەی بیلیڕۆبین و دەرکەوتنی زەردوویی.
زۆر هۆکاری دیکە هەن بۆ زەردوویی بەڵام نامانەوێت بابەتەکە زۆر ئاڵۆز بێت لاتان. لە کاتی هەستکردن بە زەردوویی منداڵەکەت پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵانی پێ بکەیت چونکە ئەگەر ماددەی زەردووییەکە واتە بیلیڕۆبین لە ئاستێکی دیاریکراو بەرزتر ببێتەوە، ئەوا لە بەشەکانی جەستەدا دەنیشێت بە تایبەت لە مێشکداو ژیانی منداڵەکەت بۆ هەمیشە وێران دەکەیت. تکایە لە دوو هەفتەی یەکەمی تەمەنیدا هەمیشە لە بەر ڕووناکی ئاسایی بۆ زەردووی سەیری بکە چونکە لە تاریکی و رووناکی گڵۆپ هەست بە زەردوویی ناکەیت. بێ بڕیاری پزیشکی پسپۆڕی منداڵان هیچ دەرمانێک مەدە بە منداڵەکەت چونکە دواتر پەشیمانی هیچ لەو کارەساتە ناگۆڕێت کە بە بڕیاری هەڵە بەسەر منداڵەکەتدا هاتووە.

هەندێک نیشانەی مەترسیدار لە کاتی زەردوویی منداڵی تازە لە دایک بوو:

  1. زەردوویی لە ماوەی 24 کاژێری یەکەمی تەمەنی.
  2. ئەگەر زەردووییەکە بە خێرایی زیادی کردوو تۆختر بوو لەگەڵ کاتدا.
  3. ئەگەر منداڵەکە تای هەبوو.
  4. ئەگەر منداڵەکە نەخۆش دیار بوو.
  5. ئەگەر منداڵەکە شیر خواردنی باش نەبوو.
  6. ئەگەر منداڵەکە هۆشی باش نەبوو یان
هەستت کرد زۆرتر خەواڵوو دیارە.
{هه‌ر ته‌ندروستبن}


ئاماده‌كردنی : مه‌ڵۆ عاید علی
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین