ئەم ئاستەی سووتان مەترسیدارترە لە ئاستی یەکەم
چونکە سوتانەکە قوڵترە، شوێنی سووتاویەکە سوورهەلدەگەرێت وە بلق دەکات و ئازاری زۆردەبێ.
- وا باشترە بلقەکان نەتەقێنین چونکە ئەوان پارێزگاری دەکەن لە رووی برینەکە و رێگە لە هەوکردن دەگرن گەر هاتوو بلقەکان تەقان ئەوا برینەکە تەڕ دەکەن و دواتر بە تێپەرینی کات توێژالێک دروست دەبێ لە شوێنیان بۆ پاراستنی برینەکە.
- برین ئەو سووتانە زیاتر مەترسی هەوکردنی هەیە دەبێ پاک بپارێزرێت و رووەکەی دابپشۆرێت بە باندج.
- هەندێ جار زیاتر لە سێ حەفتەی پێویستە
بۆ چاکبونەوە بەلام بە زۆری لە ماوەی دوو بۆ سێ حەفتە چاکدەبێتەوە برینەکە، و شوێن برین دروست نابێ بەلام گۆرانی رەنگی پێست لەو ناوچەیە روودەدات زۆرجار.
- هەندێ جار نەشتەرگەری چاندنەوەی پێست پێویست دەکات گەر شوێنەکە هەستیار بێت کە لەم نەشتەرگەریەش پێست لە بەشێکی دیکەی جەستە دەهێنن و لە شوێنی تێکچوونەکە دەیچێننەوە .
- قۆناغەکانی چارەسەرکردن :
- دەبێ سووتاویەکە بۆ ماوەی پانزە بۆ بیست خوولەک بخرێتە بەر ئاوی سارد .
- وەرگرتنی دەرمانی ئازارشکێن ( ئیبۆپرۆفین و پاراسیتامۆل)
- بەکارهێنانی مەلحەمی ئەنتیبایۆتیک.
ئامادەکردنی : محمد فاضل
dexterity medical organization