مەترسییەکانی جگەرەکێشان ماوەیەکی زۆرە باسدەکرێت و خەڵک زۆر یان کەم زانیاریان هەیە دەربارەی، بۆیە لەم ساڵانەی کۆتایدا جگەرەکێشەکان کە بەدوای ڕێگەیەکی "تەندروستتر"دا دەگەڕێن بۆ وەرگرتنی نیکۆتین بەڵام لە ڕێگەی ئامێرێکی ترەوە ئەویش ڤەیپە .
ئەم سیستەمە گەیاندنی نیکۆتین جگەرەی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنێت بۆ گۆڕینی شلەی ئەلیکترۆنی یان "شەربەتی ڤەیپ " بۆ هەڵمێکی ئایرۆسۆڵ کە هەڵدەمژرێت. ئامێری جگەرەی ئەلیکترۆنی مۆدێرن لەلایەن هۆن لیکەوە دروستکراوە کە داهێنەرێکی چینییە و باوکی بەهۆی شێرپەنجەی سییەکان لەدەستداوە، وەک ڕێگەیەک بۆ یارمەتیدانی جگەرەکێشەکان بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان.
بەڵام بەهۆی ئەو تێڕوانینەی کە ڤەیپ بەدیلێکی بێ زیانە بۆ بەرهەمە تەقلیدییەکانی تووتن و ئەو تامە سەرنجڕاکێشانەی کە دەتوانرێت بۆ شەربەتەکە زیاد بکرێت، هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە تایبەت گەنجان و هەرزەکارەکان کە پشکی شێریان بەردەکەوێت لە بەکارهینانیدا ئەگەر بەراوردێک بکەین لە نێوان جگەرە کێشان و ڤەیپینگدا ئەوا کاریگەریەکانی ڤەیپینگ کەمترە لەسەر جەستە لە چاو جگەرە کێشاندا بەڵام ڤەیپینگ کاریگەری خراپ بەجێ دەیەڵێت بۆ تەندروستی دەم وددان و پووک بە گشتی زۆر بەی کاریگەریەکانی ئەمانەن
- دەم ووشكى
- هەستیاری ددان
- نەخۆشی پووک
- شێرپەنجەی دەم و ددان
بە هیوای تەندروستیەکی باش و تەندروست بن .
ئامادەکردنی : دییە عثمان
dexterity medical organization