وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

جگارەکێشان و زیانەکانی


جگەرەکێشان "خوو"ە و بۆ هەموو خوویەکیش دژێک هەیە ئەویش "تەرککردن"ە ئیرادەی مرۆڤیش لەسەرووی دەستەواژەی (ناتوانم)ەوەیە ..
جگەرە،،ئەوەی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی پێنج هەزارساڵ پێش زاین و خەڵکی لە گەڵای توتن جگەرەیان دروست کردووە و کێشاویانە هەرزووش بەناو خەڵکدا بڵاوبۆتەوە و خواستی زۆری لەسەر بووە، هەرچەندە کە هەندێک وەک شتێکی نوێ و مۆدێرن یان وەک نوێکردنەوەی کلاسیکیان لێکردووە ،وێڕای مێژووەکەی ئەوەی لەمێژەوە خەڵکی بەکاریان هێناوە و خوویان پێگرتووە ،لێستاشدا لە چەندین فیلم و وێنەی مۆدێلەکاندا جگەرەکێشان سمبولی کۆمەڵێک لە کەسایەتیە بەناوبانگەکانە ئەگەرچی لە بنەڕەتەوە جگەرەکێشیش نەبن دەرکەوتنە نمایشی و میدیایەکانیان لەناو خەڵک و هەوادارەکانیان ژمارەیەکی زۆر لاساییکەرەوەیان هەیە کە دواجار خووی پێدەگرن و دەبنە قوربانی و بەدەیان ملیۆن کەس ساڵانە بەهۆیەوە هێواش هێواش گیان لەدەستدەدەن.
وەک هەر شتێکی تر کە ڕۆژێکیان بۆ داناوە لەجیهاندا ڕۆژێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی جگەرەشان دانراوە کە 31 مانگی ئایارە، بەڵام بەتەنها ئەمڕۆژە قەرەبووی زیانە لەڕادەبەدەرەکانی ناکاتەوە،
جگە لەوەی ساڵانە چەندین ملیۆن دۆلار خەرج دەکرێت لەدروستکردن و کڕینی جگەرەدا زیانە مەزنەکانی جێگەی سەرسامیە وەک یەکەم بکوژ و دوژمنی سەرسەختی تەندروستی مرۆڤ.
  • پێکهاتەی جگەرە زۆر مەترسیدارە و زیاتر لە 7000مادەی کیمییای تێدایە لانی کەمی زیاد لە 300 ماددەی کیمیاییان زیان بەخشن کە سەرەکیترینیان بریتیە لە "نیکۆتین، کاربۆن مۆنۆکۆسایە، قیڕ، سیانە هایدرۆجین، ئامۆنیا و چەندین پێکهاتەی دیکەی تامدار و بۆندار" بۆ ئاڵوودەبوون تێدابردنی کەسی جگەرەکێش، بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر دروست بکات و خانەخانەی لەشی نەخۆش بخات.
ئەوەی کە 60 گرام نیکۆتینی جگەرە بەسە بۆ کوشتنی تاکێکی پێگەیشتوو و ئەوەندەش نا و نیو گرام نیکۆتینی ڕاستەوخۆ بۆهەتاهەتایە دڵ لە لێدان دەوەستێنێ واتا ئەگەر ئەو بڕە نیکۆتینەی لەجگەرەیەکدا هەیە، ڕاستەوخۆ بکرێتە ناو خوێنی هەر تاکێکەوە، دەستبەجی پاش چەند خولەکێک دەیکوژێت.
  • بەهۆی جۆر و پێکهاتەکەیەوە بەیەکێک لە سەرەکیترین هۆکاری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجەی قوڕگ و سی دادەنرێت کە دەبێتە هۆی گرتنی بۆری هەناسەدان وپەکخستنی سییەکان، سەرەڕای ئەوانەش بەهۆکاری زیاد لە پازدە جۆری تری شێرپەنجە دادەنرێت وەک شێرپەنجەی دەم و لێو ، سورێنچک و گەدە و جگەر و پەنکریاس وڕیخۆڵە و میزڵدان و هێلکەدان و ملی منداڵدان و شێرپەنجەی خوێن...
  • هەروەها هۆکارە بۆ نەخۆشی سینگگرانی درێژخایەن کە بە COPD ناسراوە هۆکاری سووتانەوە و هەوکردنی بۆرییەکانی هەواو لەلایەکی دیکەشەوە دەبێتە هۆی تێکچونی شانەکانی سییەکان، نەخۆشەکە هەناسەسوار دەبێت و هەمیشە بە حەسرەتی هەناسەدانێکی ئاساییە . جگەرە هۆکارێکی ئەم نەخۆشییە و بەردەوام بوونیش لێی پاش تووشبوون وردەوردە ئاگر لەزۆربەی بۆریەکانی هەواو شانەکانی سییەکان بەردەدات و فەرمانی ئەندامەکانی هەناسەدان دەسوتێنێ و لەجیاتی گازی ئۆکسجینی پاک و هۆی مانەوەی ژیان ئەوگازەی خەڵکی لە هەناسەدانەوە دەیدەنەوە دەکەنە دیاری لەشی ماندوو و شەکەت بەدەست جگەرەوە، تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی یەکجاری نییەو تەنیا ئومێدێک بۆ پێشگرتن لە تووشبوون بەنەخۆشییەکەو وەستانی خڕاپتربوونی نەخۆشییەکە و وازهێنانە لە جگارە کێشان.
  • جگەرەکێشان دەبێتە هۆی کەم خۆری و لاوازی جەستە، یاخود قەڵەو بوونی نائاسایی کەسی جگەرەکێش، تێکچونی خەو ،ناڕەحەتی بێمەزاجی ، بەرزبوونەوەی پەستای خوێن، هەندێکجاریش کوشتنی کەسەکان...
  • کاریگەری لەسەر چالاکی گورچیلەکان هەیە و ناهێڵێی وەک پێویست کاری خۆیان بکەن هاوکات هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی و لاواز بوونی توانای جنس.
  • دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری و خەستی خوێن زیاد دەکات، لەئاکامدا جەڵتەی لێدەکەوێتەوە، وەک جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ، کە زۆرجار کەسەکان بەهۆیەوە ڕاستەوخۆ دەمرن یاخود بەشێکی جەستەیان لەکاردەکەوێت . وازنەهێنانت لە جگەرە ئاکامەکەی ئەوەیە کە خۆت بەدەستی خۆت تواناو تەندروستی خۆت دەخەیە مەترسیی زەحمەتی بەسربردنی ماوەی ژیان لەسەر کورسی پەککەوتەیی.
جگەرەکێشان وا پەیوەستە بە هەموو کایە تەندروستیەکانی جەستە بەجۆرێک بەدەگمەن نەخۆشیەک یان کێشەیەکی تەندروستی هەیە کە لە مەترسیەهۆکارەکان(risk factors)دا جگەرەکێشان نەبێت!!
  • کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ئاستی بینین و هەندێک جار نەمانی توانای بینین یان تەواو کوێربوونە.
  • کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ئافرەتی دووگیان، هەندێکجار دەبێتە هۆی ناتەواوی کۆرپەلە نەک تەنها لە دایکان بەڵکو توێژینەوەکان وای دەردەخەن باوکانی جگەرەکێشیش مەترسی دەخەنە سەر تەندروستی کۆرپەلەی ناو سکی دایک. هۆکارە بۆ تووشبوونی چەندین نەخۆشی درێژخایەن، مرۆڤەکان لە مردن نزیک دەکاتەوە و تەمەنی کورت دەکات.
  • جگەرە ددانەکان دەڕزێنێ و بۆنی دەم و ئەوشوێنەشی جگەرەشی لێدەکێشرێ ناخۆشدەکات،سامانەکەشت لە شتی زیانبەخش بەفیڕۆ دەچێت هەر ئەوەش نا تەنها لە کڕینی بەڵکو دواتر دەبێ خەریکی چارەسەری نەخۆشی و لێکەوتەکانی بیت " ئەگەر چارەسەر هەبێت!! ".
نەک ئەوەندە بەدەیانی تری لەسەر بنووسم زیادەڕەوی نیە و دەربڕینی تەواوەتی زیانەکانی ناکات!!سەڕەڕای ئەوەی ژماردنی زیانەکانی تەواو نابێ کەچی یەک سودیشی نیە!!
هەر ئەوەی لەسەرەوە گوتوومەوە دەیڵێمەوە کە جگەرەکێشان "خوو"ە و بۆ هەموو خوویەکیش دژێک هەیە ئەویش "تەرککردن"ە ئیرادەی مرۆڤیش لەسەرووی دەستەواژەی (ناتوانم)ەوەیە.



هەڵبژێر و نووسەر ؛ئاڵا جەواد بەرزنجی
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین