وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نەخۆشی سالمۆنێلا چییە؟


گروپێک بەکتریان دەبنە هۆی نەخۆشی لە زۆربەی ئاژەڵەکاندا،سەرەتای دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1885 لەلایەن زانایەکی ئەمریکی بوو.
ئەم بەکتریایە لەناو ڕیخۆڵەی ئاژەڵەکاندا گەشە دەکات و پەرەدەستێنێت پاشان بڵاودەبێتەوە بۆ خوێن و ئێسک و جومگەکان و تەنانەت دەگاتە مێشک و دڕکە پەتکیش.دەچێتە ناو لەشی ئاژەڵەکە لەڕێگەی هۆکاری ژینگەیی کە بریتین لە
  • گژوگیای پیسبوو بەم بەکتریایە
  • ئاوی پیسبوو
  • خواردنی ئاژەڵی توشبوو

دایک بۆ بێچووەکەی دەیگوازێتەوە پێش لەدایکبوون
ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی مردن هەندێک جار بەتایبەت لەو ئاژەڵانەی تەمەنیان کەمە،زیاتر لە٢٥٠٠جۆری هەیە و هەندێکیان دەبنە هۆی ئەنفلۆنزای مەترسیدار.

نیشانەکانی ئاژەڵی توشبوو

  • تا
  • سکچونی خوێناوی یان هەبوونی ماددەی لینج
  • ڕشانەوەی بەردەوام کە لەوانەیە خوێنی لەگەڵ بێت
  • دابەزینی کێش،خواردن و خواردنەوەی کەم دەبێتەوە
  • ئازاری گەدە
  • دروستبونی کێمو جەراحەت بەتایبەت لە جومگەکان

چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە

  • جیاکردنەوەی ئەو ئاژەڵانەی کە توشبوون و بۆ ماوەی نزیکەیی (چوار هەفتە)
  • پاککردنەوەی شوێن وە ڕژتنی دەرمانی پاکژکەرەوە و میکرۆب کوژ
  • جیاکردنەوەی خۆراکی ئاژەڵی توشنەبوو لە ئاژەڵی توشبوو
  • دەرهێنانی ئەو کێمو جەراحەتانەی کە دروستبوون
  • پێدانی کۆمەڵێک دەرمان وەکو (Neomycin،Pro Vitamin_C)
  • هەندێک جار لە ڕێگەی پیسایی دەکرێتە دەرەوی لەش.


ئامادەکردنی:عەبدوڕەحمان ئومێد بارام
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین