ئەم حاڵەتە بەرزی فشاری خوێنە لە لولەخوێنەکانی ناو سییەکان (سییە خوێنبەرەکان) بە تایبەت.
-بەرزە فشاری خوێنی سییەکان نەخۆشییەکی مەترسیدارە و دەبێتە هۆی دروستبوونی ناتەواوی لە بەشی راستی دل و دیوارەکانی ئەستوور و رەق دەکات بەمەش ئەم بەشەی دڵ ناتوانێ پێشوازی لە بری پێویستێ خوێن بکات ، بەهۆی ئەمەش لە هەر پالدانێکی خوێندا ناتوانێ بری گونجاوی خوێن ورژم پێ بکا بۆ سییە خوێنبەرەکان ، کاتێ بۆ ماوەیەکی درێژ ئەمە بەردەوام دەبێت بەشی راستی دڵ زیاد لە توانای خۆی ماندوو دەبێت ئەمەش زیانێکی هەمیشەیی لێدەدات، لەوانەیە ببێتە هۆی وەستانی دڵیش.
- بەرزەفشاری خوێنی سییەکان حالەتێکی دەگمەنە و دەکرێ لە هەر تەمەنێکدا بێت رووبدات وە بەزۆری لەو کەسانە باوە کە کە کێشەیەکیان هەیە لە دڵ یان سییەکانیان .
- نیشانەکانی بەرزەفشاری خوێنی سییەکان :
- هەناسە کورتی .
- هەستکردن بە ماندوییەتی بەردەوام.
- هەستکردن بە بورانەوە.
- ئازاری سنگ (angina)
- خێرا لێدانی دڵ.
- هەلاوسانی پێ و قاچەکان و لەوانەیە سکیش.
- نیشانەکان لە کاتی چالاکیە جەستەییەکان تووندتر دەبن.
- ئەگەر جۆری (PHT) بریتی بێت لە (pulmonary artery hypertension) (PAH) ئەوا لەوانەیە نیشانەکان دەرنەکەون هەتا نەخۆشیەکە بەرەوپێشچوونێکی تەواوەتی بەخۆیەوە نەبینێ .
- گەر یەکێ یان زیاتر لەو نیشانانەی باسکران تێتدا هەبوو دەبێ سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەی بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری نیشانەکەت/ەکانت .
- بۆ دەستنیشان کردنی وردی نەخۆشیەکە پزیشکان بە زۆری دوو رێگا بەکاردێنن:
- echocardiography لە کوردیەکەش هەر ئیکۆی پێ دەگوترێ
- cardiac catheterization قەستەرەی دل
- هۆکارەکانی (PHT):
- بونی ناتەواوی لە سییە خوێنبەرۆکەکان.
- ئەو نەخۆشی و ناتەواویانەی کە کار لە لای راستی دڵ دەکەن بە تایبەت زگماکییەکان.
- نەخۆشیەکانی سییەکان و کەمی ئۆکسجین بۆ ماوەیەکی درێژ.
- تۆپەلە خوێنی مەییوو کە ببێتە هۆی تەسکبونەوە یان گیرانی سییەخوێنبەرەکان.
- چارەسەری بەرزەفشاری خوێنی سییەکان
( کەمردنەوەی نیشانەکان):
- ئەم حاڵەتە تا ئێستا کە ئەم بابەتە دەنووسرێ چارەسەرێکی تەواوەتی بۆ نییە بەڵام دەکرێ لەرێگای بەکارهێنانی هەندێ دەرمان کە پزیشکی پسپۆر دەیاندات بە نەخۆش دەکرێ کۆنترۆڵ بکرێ و رێ لە بەرەوپێشچوونی بگیرێ ، گەر بێتوو چارەسەرییە پێویستەکان وەرنەگیرێ لە لایەن نەخۆشەکەوە بە تێپەرینی کات نەخۆشیەکە بەرەو خراپتر دەروات و لەوانەیە زیانێکی هەمیشیی لە سییەخوێنبەرەکان بدا ، وە ببێتە هۆی لە کارکەوتنی لای راستی دڵیش ، وە گەر هۆکارێک هەبوو بۆ نەخۆشیەکە واتا ناتەواویەک لە دڵ یان سییەکان واباشترە بە زووترین کات چارەسەر بکرێ بۆ رێگری لە خراپتربوونی نەخۆشیەکە.
- ئەو دەرمانانەی کە دەکرێ بەکاربێن بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییە ( رێگر لە بەرەوپێشچوونی) بریتین لە :
- دژە مەیینەکان کە خوێن روون دەکەنەوە رێگرن لە مەیینی خوێن لە لوولەخوێنەکاندا.
- لولەخوێن فراوانکەرەکان (vasodialators) بۆ فراوانکردنی لولەخوێنەکان.
ئامادەکردنی : محمد فاضل
dexterity medical organization