نەخۆشی پیری پێشوەخت( progeria) : نەخۆشیەکی جینی دەگمەنە کە دەبێتە ھۆی پیربوونی خێرای لەشی منداڵ واتە وەک کەسێکی بەسالاچوو دەردەکەوێت،منداڵی توشبوو بە گشتی لەکاتی لەدایکبووندا بە ئاسایی دەرئەکەون نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە لەدووساڵی یەکەمی تەمەنەوە دەست بە دەرکەوتن ئەکەن.
ئەو نەخۆشانەی بە پرۆجێریا لەدایکبوون ئاسای تەمەنی لە ناوەراستی ھەرزەکاریدا دەژین لەسەرەتاکانی 20 کانی تەمەن ،وە زۆربەی ئەومندالانەی کە پرۆجێریایان ھەیە نزیکەی «13» سال دەژین .
* نزیکەی «1» لەھەر «4ملیۆنێک » لەجیھاندا لەگەل پرۆجێریا لەدایکدەبن .
*یەکەم جار ئەم نەخۆشیە لەسالی 1885 لەلایەن «جۆناثان ھاچنسن » دیاری کراوەو باسی لێوە کراوە .
ھۆکار :
نەخۆشی پرۆجێریا نەخۆشیەکی بۆماوەی دەگمەنە،
گۆرین لەجینی «LMNA»دەبێتەھۆی توشبون بە نەخۆشی پرۆجێریا.
نیشانەکان :
- بەرزی ھێواش و گەشەی کێشی ھێواش
- سەری گەورە
- لەدەستدانی چەوری لەش و ماسولە
- شەویلگەی بچوک و خوارەوە
- پێستی تەنک و چرچی کە خالەکان نیشان دەدات
- دەمارەکان دەردەکەون
- گەشەی ھێواش و نائاسای ددانەکان
- لوتێکی باریکی چەماوە
- گوێچکەکانی دەچەسپێن
- دەنگێکی بەرز
- لەدەست دانی قژ و برۆ
- چاوی گەورە
*توشبوانی نە خۆشی پرۆجێریا کاتێک تەمەنیان زیاد دەکات توشی چەند نەخۆشیەک دەبن وەک «لەدەستدانی ئێسک ،رەقبوونی خوێنبەرەکان و نەخۆشی دل» وە زۆربەیان بەھۆی جەلدەی دلەوە دەمرن .
* پرۆجێریا کار ناکاتە سەر زیرەکی و گەشەی مێشک .
چارەسەر:
لەبەر ئەوەی تائێستا چارەسەرێکی تەواوەتی بۆ ئەم نەخۆشیە بەڕوونی دیار نییە بۆیە چارەسەریەکان پشت دەبەستێت بەلابردنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە و پەیڕەو کردنی چەن شێوازێکی چارەسەر وەک :
- گۆڕینی شێوازی خواردن
- چارەسەر بۆ کێشەکانی دڵ
- چارەسەری سروشتی
«ھەمیشە تەندروستبن»
ئامادەکردنی:لەنیا بەھرۆز حمەصالح
dexterity medical organization