یەکێکە لە باوترین جۆری شێرپەنجە کە توشی خوێن و لیمفە گرێکان دەبێت . لەگەڵ ئەمەشدا چەندین جۆری تری شێرپەنجە هەن کە ڕوبەڕوی خوێن دەبێتەوە..
لێرەدا خانەکانی خوێن لە ماوەی گەشەکردنیاندا کە لەناو شانەکانی دروستکردنی خوێندان (مۆخ) توشی گۆڕانکاری بۆماوەیی دەبنەوە (DNA) کە ئەمەش وادەکات خانە شێرپەنجەییەکان کە هەڵگری ئەو بۆماوە ماددە گۆڕاوەن بە بڕێکی بەرچاو دابەشدەبن و خانەی نوێ پێکدێننو تەمەنێکی زۆرتریان دەبێت و بەهەمان شێوەی خانە شێرپەنجەییەکانی لەش کردارەکانی لەناوچونی خانەکە تێیاندا ڕوونادات . بەپێی کات ژمارەی خانەکان لەنا مۆخدا زیاددەکات و دواتر دەکرێنە ڕێڕەوەکانی خوێنەوە هەروەک هەموو خانە پێگەشتوەکانی دیکە . دروستبونی ئەم خانانەش هاوکاتە لەگەڵ کەمکردنەوەی بڕی سروشتی خانە پێگەشتوەکانی تری ناو خوێن چونکە ئەم خانە ناسروشتیانە ڕوبەرێکی زیاد لە پێویستیان لەناومۆخی ئێسکەکاندا داگیرکرد کە ڕێژەی دروستکردنی خانەکانی دیکەی کەمکردەوە کە هەر ئەمەش نیشانەی جۆراوجۆرمان لە نەخۆشەکەدا بۆ دەخاتە ڕوو...
نیشانەکان :
٭لاوازی و بێتوانایی جەستەیی
٭هەبوونی تا
٭ئاسان و زوو نەخۆشکەوتن
٭خوێن بەربوون بە ئاسانی (تابەتتر لە لوت)
٭دەرکەوتنی زیپکە و نیشانەی سوور لەسەر پێست( petechiae)
*هەڵاوسانی لیمفە گرێکان
*کەمبونەوی کێش بەشێوەیەکی بەرچاو
*هەستکردن بە ئازاری ئێسک
پۆلێنکردنی ئەم نەخۆشیە :
بەپێی جۆری خانە توشبوەکان و توندێتیەکەی ئەم نەخۆشیە بە دوو شێوازی جیاواز باسدەکرێت و دابەشدەکرێت/
1)بەپێی جۆری خانەکان (چونکە دووجۆر خانەی لیمف و خانەکانی بەرهەمهێنەری خوێن لە مۆخدا هەن) :
٭دەکرێت خانەکانی دروستکەری خوێن توشببن کە بەهۆیەوە پێی دەوترێت myelogenous leukemia
٭یان لە خانە لیمفەکاندا کە ئەوکات پێی دەوترێت lymphocytic leukemia
2)بەپێی توندی و خێرا دابەشبونی خانە توشبوەکان :
٭Acute// ئەو جۆرەی کە لە خانە زۆر پێنەگەشتوەکان ڕوودەدات{blast} بەجۆرێک ڕێژەی دابەشبونیان زۆرە و هەرزوو نیشانەکان دەردەکەوێت و هەربۆیەش نەخۆشەکە پێویستی بە چارەسەری دەستبەجێ هەیە..
٭chronic// لەم جۆرەیاندا خانە توشبوەکان زیاتر پێگەشتوون وەک ئەوانەی دیکە . نەخۆشیەکە هێواشتر گەشە دەسێنێت و ڕێژەی دابەشبونی خانە نانەتەواوەکانیش کەمترە . دەکرێت بۆ چەندین ساڵ ئەم جۆرەت هەبێت و هەستیشی پێ نەکەیت .
--بە ڕەچاوکردنی هەردوو پۆلێنکاریەکە ئەوا جۆری
acute lymphcytic leukemia
بە باوترین جۆر دادەنرێت کە لە منداڵاندا بەزۆری ڕوودەدات ، منداڵان ئەگەرێکی بەرزیان هەیە بۆ چاک بوونەوە و ڕزگاربوون لە نەخۆشیەکە بە بەراورد بە کەسانی پێگەشتوو...
acute myelogenous leukemia
بەڵام ئەم جۆرەیان لە پێگەشتواندا بە هەمان ڕێژەی منداڵان ڕوودەدات و بەرزیشە ڕێژەکەی. کەمترین ئەگەری ڕزگاربوون هەیە لەم جۆرەدا بەراورد بە هەموو جۆرەکانی دیکە.
chronic lymphocytic/myelogenous leukemia
لە جۆری درێژخایەنەکەدا زۆرترین ڕێژەی لە کەسانی پێگەشتو و بەتەمەن ڕوودەدات کە نیشانەکانی زۆر کەم تێدا دەردەکەوێت لە سەرەتادا . لێرەدا جۆری lymphocytic باوترینینانە..
لەگەڵ ئەمانەش کە باسکران چەندین جۆری تر لە نەخۆشیەکە هەن بەڵام زۆر کەمتر ڕوودەدەن و باو نین لە کۆمەڵگەدا..
هۆکاری توشبوون :
تا ئێستا هۆکارێکی ڕوون و دیاریکراو نەدۆزراوەتەوە بەڵام ئەوە زانراوە کە گۆڕانی بۆماوە ماددە بەهۆی بۆمانەوە لە دایک و باوکەوە و هۆکاری دەوروبەری ژینگەیی ڕۆڵیان هەیە لە ڕوودانیدا..
دەکرێت کەسێک ئەگەری زیاتری هەبێت بۆ توشبون بەم نەخۆشیە ئەویش لەڕێگەی هەبوونی ئەم ئەگەرانەی خوارەوە تێیدا :
- بەرکەوتن بە تیشک radiation کە بۆچارەسەری شێرپەنجەیەکی دیکەی پێشتر دەکرێت بەکارهاتبێت.
- چارەسەری کیمیایی chemotherapy.
- وەرگرتنی بڕێکی زۆری مادەیی کیمیایی بۆ کاتێکی درێژ وەک ئەو مادە هەمەجۆرە کیمیاییانەی لە جگەرەدا هەیە یان هەر مادەیەکی کیمیایی دیکە.
- هەبوونی نەخۆشیەکە لە خێزاندا.
- هەبونی نەخۆشی زگماکی کە زۆربەیان چەندین نەخۆش دیکەی لەگەڵە لە کۆئەندامە جیاوازەکان . وەک نەخۆشی داون کە دەکرێت هاوکات leukemiaی لەگەڵدا بێت .
شێوازی دۆزینەوەی نەخۆشیەکە :
بە تێڕامان لە نیشانەکان بیرۆکەیەکت بۆ دروست دەبێت
فەحسی خوێن لە سەرەتادا CBC
وەرگرتنی شانەیەک لە مۆخی ئێسکbone marrow biopsy
دواتر ئەمانەش دڵنیات دەکەنەوە کە توشبوەکە ئەم نەخۆشیەی هەیە یان نا.
چارەسەر :
- پێدانی تیشک ionizing radiation
- چارەسەری کیمیایی chemotherapy کە بەهێزترە ئەمانە بەکاردێن بۆ لەناوبردنی ئەو بڕە زۆرە خانانەی کە گەشەی لەڕادەبەدەریان تێدا ڕویداوە و لەگەڵیشیدا هیچ فرمانێکیان نیە.
- چاندنی مۆخی ئێسکی نوێ
- پێدانی چارەسەر بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان supportive drugs
.
ئامادهكردنی/ههناسه محمد
dexterity medical organization