وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نینۆک و تەندروستی مرۆڤ


سڵاوتان لێبێت ئازیزانمان، لێرەدا باسێکی گرنگ و چێژبەخش دەخەینه ڕوو بۆ ئێوەی بەڕێز .
بابەتی ئەمجارەمان بریتیە لە باسکردنێکی کورت لەبارەی نینۆکەکانمان لە چەند ڕوی جیاوازەوە (ڕەنگ ، ڕووکار ، شێوە ...) و لێیانەوە بزانین چ کێشەیەک لە جەستەماندا وا ڕودەدەن لێیان بێئاگا نەبین.
نینۆک لە بواری پزیشکیدا وەک پەنجەرەیەک وان کە لەڕێگەیەوە بەڵگە و ئاسانکاریەکی باش دەخەنە ڕوو دەربارەی جەستەمان و تەندروستیمان.
ئێمەش لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا هەوڵدەدەین چەند شتێکی زۆر گرنگ و باو لەسەریان باسبکەین //

① ڕەنگ :-

  • -زەرد ؛ لێرەدا دەکرێت بەهۆی کاریگەری کەڕوو بێت لەسەر ڕوی نینۆکەکە و دەرئەنجامی هەوکردنەکەی (fungal infection).
  • لە هەمان کاتیشدا دەکرێت نەخۆشییەکی درێژخایەنی کۆئەندامی هەناسە بێت کە تێکڕای گەشەی نینۆکەکە کەم دەکاتەوە.
  • -شین ؛ لێرەدا بەهۆی کەم ناردنی ئۆکسجینەوەیە بۆ پەلەکان کە له نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە دەردەکەوێت ، یان دەشکرێت بەهۆی جەوێکی زۆر ساردەوە وای لێبێت .
  • -کاڵ (بێڕەنگ) ؛ باری ئاسایی نینۆکەکان ڕەنگێکی پەمەیی و سورباویان هەیە کاتێک تا ڕادەیەک ئەم ڕەنگەی لەدەستدەدات کە ئەمە نیشانەیەکی دیاری کەمخوێنیە کە تێیدا ژمارەی هیمۆگڵۆبینەکان کەمدەکات.
  • -ڕەشباو (ڕەنگە تۆخەکان) ؛ دەکرێت بەهۆی بەرکەوتنێکەوە بێت کە ئەم ڕەنگەی تێدا دەرکەوتوە ، بەڵام دەشکرێت نیشانە بێت بۆ نەخۆشی مەترسیدار وەک شێرپەنجە لەو ناوچەیەدا (melanoma) کە تێیدا زیاتر کیراتین دروستدەکرێت ، لەگەڵ ئەمانەشدا دەکرێت هیچ کێشەیەکی تەندروستی لە پشتەوە نەبێت و لە توێژینەوەیەک دەرکەوتوە کە %77 ڕەشپێستە پێگەشتوەکان ڕاپۆرتیان لەسەر ئەم کەیسەیان داوە کە هەیانە.
  • -سپی ؛ لێرەدا دوبارە بەرکەوتنێکی فیزیکی بە نینۆک دەکرێت وابکات خاڵی سپی لەڕوکاری نینۆکەکە دەربکەوێت ، یان بەهۆی بازدانێک لەو ناوچەیەدا ئەمە لە دەرئەنجامدا دەربخات دەشکرێت ئەم ڕەنگە سپیە هەموو نینۆکەکە بگرێتەوە.

② ڕووکار :

  • -وشکبونەوە و توێکڵ هەڵدان ؛ بەهۆی زۆر تەڕبونی نینۆکەکە یان زۆر بەکارهێنانی ماددەی پاککەرەوە یان بەهۆی کەمبوونی ڤیتامین و ئاسن بۆ نینۆکەکە.
  • -زۆرنەرمبون و ئاسان شکان ؛ لێرەشدا بەشێوەیەکی سەرەکی کاتێک مادەی کیمیایی هەستیار زۆر بەرکەوتەی لەگەڵ نینۆکەکە دەبێت یان ئەو مادە خۆراکیانە لە خوێندا کەمن کە نینۆکەکە پێویستی پێیان هەیە بۆ گەشە و پتەویەکەی .
  • -کونەکان ؛ بەزۆری ئەمە هاوکاتە لەگەڵ نەخۆشیەکی پێستدا (بەڵەک/psoriasis) کە لەم نەخۆشیەدا پەڵەی سور لەپێست دەردەکەون و توێکڵیش هەڵدەدەن.

③ شێوە :

  • -قوپاو (کەوچکی) ؛ لێرەدا شێوەی نینۆکەکە هێندە قوپاوە و بەقوڵدا چوە کە دەکرێت بەڕاستی چەند دڵۆپە ئاوێکی تێدا دابنێیت. زیاتر ئەمە نیشانەیە بۆ کەمبونەوەیەکی بەرچاو لە ئاستی ئاسن لە خوێنی کەسەکەدا کە دەشبێتە هۆی کەمخوێنی لە هەمان کاتدا.بەڵام لە چەندین کەسیشدا ئەم حاڵەتە بینراوە بەبێ بونی هیچ کێشەیەکی تەندروستی تێیاندا.
  • -بەقۆقزبونی نینۆکەکان (clubbing of fngers) ؛ نینۆکەکە لێرەدا بەجۆرێکی لێدێت کە ڕوی پێشەوەی نینۆکەکە بەرەو خوارەوە دەچێت و بەشەکەی دیکەشی لەناو پەنجەکەدا وا دەردەکەوێت کە بەرزبوبێتەوە و هەڵئاوسابێت ، دەکرێت ئەمەش کەم دەربکەوێت یاخود زۆر دیار و ڕونیش بێت . ئەم شێوەی نینۆک زیاتر بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵ یان سیەکان یان کۆئەندامی هەرسەوە ڕودەدات یان دەکرێت لە هەمان کاتیشدا دیاردەیەکی زگماکی بێت .
لەگەڵ ئەمانەشدا لە نینۆکدا دەکرێت چەندین هێڵی جیاواز دەربکەون چ ئاسۆیی یان ستونی ، هێڵە ستونیەکان زیاتر لەگەڵ تەمەنکردندا دەردەکەون یان بەهۆی کەمی خۆراکە مادەکان لە هەمانکاتدا. و هێڵی ئاسۆییش کە زیاتر لەشێوەی هێڵی قوڵدا دەردەکەون کە چەند دانەیەکن و دوریەک لەنێوان هەریەکەیان هەیە کە بەڕادەیەکی زۆر بەهۆی تایەکی بەهێزەوە دەردەکەون ، یان بەکارهێنانی دەرمان وەک chemotherapy یان لەکاتی نەخۆشیەک یاخود کەمی ڤیتامین و ماددە خۆراکیەکان ببنە هۆی دەرکەوتنی هێڵی ئاسۆیی لە نینۆکدا..

هەناسە محمد
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین