وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

ئەگزیما - Eczema


ئەگزیما: نەخۆشی پێست هەموو ئەو نەخۆشیانە دەگرێتەوە كە ڕوبەرووی پێستی مرۆڤ دەبێتەوە وە دواتر دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە خانەكانی پێست ، ئەم نەخۆشیانە لە ڕێگەی بەرکەوتن لەگەڵ هەڵگری میكڕۆب یاخود بەكارهێنانی كەرستەی دروستكراوە دەبێت وە لە هەندێك حاڵەتدیشدا نەخۆشیەكە زگماكیە.
لە ئێستادا یەكێك لە باوترین نەخۆشیەكانی پێست نەخۆشی ئەگزیمایە، ئەکزیماش هەوكردنێكی پێستە لە ئەنجامی لاواز بوونی بەشی سەرەوەی پێست كە فەرمانی بەرگری کردنی پێستە، هۆی ئەو هەوكردنە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێستمان وشك بۆتەوە یان بەهۆی ئەوەی كە راستەوخۆ دەستمان بەر ئەو مادانە كەوتووە كە هۆكارن بۆ هەستیاری (حساسیەت) بۆ ئەوەی ڕێگری بكەین لە توشبوونمان بە ئەگزیما دەبێت هەمیشە پێستمان بە نەرمكەرەوەكان بپارێزین وەك كرێم و مەلهەم.

هۆیەكانی دروستبوونی ئەگزیما؟

  1. بەكتریای
  2. ماددە كیمیاوییەكان
  3. هەوكردن
  4. قەلەقی
  5. كەمی خەو
  6. ژینگەی پیس
  7. سەرما
  8. كلۆری ئاو
  9. جلی زۆر گەرم
  10. زۆر خۆ شۆردن ئەمانە پێست وشك

نیشانەكانی؟

  • وشكبوونی پێست
  • سوربوونەوەی پێست
  • خوران
  • ووردە بڵق لەسەر ڕووكاری پێست

چارەسەر

بە گشتی چارەسەرێک نیە تا بەتەواوی بنبڕ بکرێ.. بەلام هەندێ مەرحەم و کرێم

خۆپاراستن؟

یەکەم ــ دووركەوتنەوە لە زۆر خۆشتن یان ماوەی خۆ شۆردنەكە دەبێت زۆر كەم بێت.
دووەم ــ بەكارنەهێنانی ئەو كێم و شامپۆ و سابوونانەی كە (عەتر) یان تێدا بەكارهاتووە.
سێییەم ـ لەكاتی خۆ وشك كردنەوەتەنها خاولییەكە بخەرە سەر پێست دووربكەوەرەوە لە پیاهێنانی خاولییەكە بە بەقوەت.
چوارەم ــ بەكارهێنانی شامپۆی ڕووتاوی (كە لە دەرمانخانەكان بەردەستە)
پێنجەم ـ ژووری دانیشتن نابێ زۆر گەرم بێ.
شەشەم ـ دووركەوتنەوە لە پاككەرەوەكانی قاپ هەروەها جل و بەرگ كە راستەوخۆ بەر پێستت بكەون لەكاتی شۆردن كە تازە كڕاوە چونكە ماددەی كیمیاوییان پێوەیە و واباشە دەست کێش بەکار بهێنرێت بۆ سەلامەتی.
حەوتەم -دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی جل و بەرگی زۆر گەرم یان جلی ژێرەوە كە دەبێ تەنها لە لۆكە دروستكرابێت.




dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین