وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

سەگ


سەگەکان بە مەمکداری گۆشتخۆر پۆلێندەکرێن، نازناوی باشترین هاوڕێی مرۆڤی پێدراوە، چونکە بە وەفایە، بە جۆرێکە کە توانای بە بیرهاتنەوەی خاوەنەکەی هەیە تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆریش لێی داببڕێت،هەموو سەگەکان هەمان دەنگ دەردەکەن کە پێی دەوترێت وەڕین، هەروەها ناوەندە رێژەی تەمەنیان لە نێوان 8-12 ساڵدایە، ئەو جیهانەی کە سەگەکان دەیبینن تەنها لە سێ ڕەنگ پێکهاتووە، ئەوانیش زەرد و شین و ڕەساسین، هەروەها دەوترێت زۆر بە سەختیش ڕەنگی سور و سەوز لێک جیادەکاتەوە.

پەیوەندیکردن

سەگەکان بۆ پەیوەندیکردن زمانی جەستە بەکاردەهێنن، کاردانەوەکانی ڕوخسار و جوڵاندنی کلک لە خۆ دەگرێت، کاتێک هەست بە ترس دەکات مووەکانی کرژ دەبن کە ئاماژەیە بۆ بێزاربوونی، و کاتێک دەیەوێت شەڕ بکات کەڵبەکانی دەردەخات و گوێیەکانی خاو دەکاتەوە و کلکی قیت دەبێت.

زۆربوون

ماوەی سکپڕی سەگەکان 56-72 ڕۆژ دەخایەنێت، کوتکە یان توتکە یان بێچووی سەگەکان کاتێ لەدایکدەبن نابینان و جۆگەکانی بستنیشیان زۆر لاوازە، لە دواتردا هەتا ڕۆژی دووەم پەرەدەسێنن، لەبەر ئەوە دایکەکە لەم ماوە کورتەدا بەبەردەوامی دەیپارێزێت.

گەورەترین 10 جۆری سەگ لەجیهاندا

  • سەگی شوانی قەواقازی
  • ماستیفی ئینگلیزی
  • نیوفاوندلاند
  • کۆمۆندۆر
  • دێرهاوندی سکۆتلەندی
  • نیاپۆلیتان ماستیف
  • سانت بێرنارد
  • ۆڵفاوندی ئیرلەندی
  • تێریەری ڕووسی ڕەش
  • دەینی مەزن

  • قورسترین سەگ تا ئێستا سەگی سانت بێرنارد بووە کە کێشەکەی 166 کگ بووە .
  • بەرزترین سەگیش تا ئێستا سەگی دەینی بووە کە بەرزیەکەی 112 سم بووە .



ئامادەکردنی :
ڕۆژان جمال معروف
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین