هەوکردنێکە کار دەکاتە سەر چارەگێک یان زیاتری گوانی ئاژەڵەکە،وە یەکێکە لە باوترین ئەو نەخۆشیانەی کە کاردەکەنە سەر ئاژەڵی شیری و بەنزیکەیی لە هەموو جۆرەکانی مانگادا ڕوودەدات، هەروەها نەخۆشیەکی درمیشە و لە مانگایەکی تووشبوەوە بۆ مانگای ساغ دەگوازرێتەوە.
هۆکارەکانی تووشبوون:
- هۆکاری سەرەکی توشبوونەکە چەند جۆرێکی بەکتریا(Pasteurella، multocida...)و ڤایرۆس و کەڕوون(Aspergillus fumigatus،A.midulus...) کە لە ژینگەی دەورووبەری یان لەسەر پێستی ئاژەڵەکە لەدەورووبەری کلک و گوان و ژێرەوەی سکی ...دا دەژین.
- یەکێکی تر لە هۆکارەکانی توشبوون پیسیی دەستی دۆشەرەکەیە یان پیسیی دەمەکانی مەکینەی دۆشینەکە.
- هۆکارێکی تر بەکارهێنانی هەڵەی مەکینەی دۆشینە کەدەبێتە هۆی درووست بوونی برین یان قڵش لەگواندا دەگونجێت ئەمە هۆکارێکی هاتنە ژوورەوەی وردبینەزیندەوەرەکان بێت...
هـەوکردنی گوان دووجۆرە:-
- هەوکـــردنـــی بـــیـــنـــراو(ئاشکرا).
- هەوکـــردنـــی نادیــــــــار(نائاشکرا).
نیـــــــــشانەکانی هەوکردنی بـــیـــنـــراو (ئاشـــکرا):
- گەرم داهاتنی شوێنەکە.
- سوورهەڵگەڕانی شوێنەکە.
- هەڵئاوسانی نائاسایی شوێنی تووشبوونەکە.
- شیر بەشێوەیەکی نائاسایی ڕەنگی دەگۆڕێت بۆ سور یان زەرد وەهەندێ جاریش بۆنی شیرەکە نائاسایی دەبێت یاخود شیرەکەی لەپک لەپک (لیق وەک جێڵ)دەبێت...
نیشانەکانی هەوکردنی نادیار(نائاشکرا):
ئەم جۆرەیان بەبێ نیشانە دیارەکانی هەوکردن ڕوودەدات، بۆیە زەحمەت دەبێت بۆ پزیشکی ڤێترنەری کە نەخۆشیەکە لە مانگای توشبوودا جیابکاتەوە.باشترین ڕێگای دیاری کردنی نەخۆشیەکە بەم شێوەیە:
بەتێکردنی کهول ئەثیل(70%) لەڕێگەی سرنجەوە بۆ کونی گوانی مانگاکەوە و دواتریش سوکە مەساجێک بۆ گوانەکە لە خوارەوە بۆ سەرەوە بۆئەوەی دەرمانەکە باشتر بڵاو بێتەوە بەم شێوەیە جۆری هەوکردنەکە دەگۆڕێت و دەبێتە هەوکردنی بینراو(ئاشکرا)،لەگەڵ ئەوەشدا کە شیرەکەی دەبێتە (جێڵ) پاش کارلێک کردن لەگەڵ شلەی تاقیکردنەوەکە.
بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە هەوکردنی گوان:-
- پێویستە پاکو خاوێنی ژینگەی دەوروبەری ئاژەڵەکە ڕابگیرێت.
- دوورکەوتنەوە لە گۆڕینی لەناکاوی ئاوی خواردنەوەی مانگاکان.
- پێویستە ڕۆژانە هەموو مانگاکان بپشکنرێن بۆ ئەگەری بوونی هەر هەوکردنێک لە گوانیاندا.
- پاککردنەوی گوانەکە بەرلە دۆشینی مانگاکە.
- پێویستە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پزیشکی ڤێترنەریەوە بکرێت لەکاتی بوونی هەوکردن لە گوانی مانگادا و نابێت لەلایەن خاوەن ئاژەڵەوە بەناشارەزایی چارەسەر بکرێ
ئـــامـــــــــادەکـــردنـــی:-
-محمد مامە موسی
dexterity medical organization