وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

پڵنگەکان


پڵنگ ئەندامێکە لە چوار ئەندامە سەرەکیەکەی تیرەی پشیلەکان ، و بچووکترینە لە ڕووی قەبارەوە بە بەراورد بە سێ جۆرەکەی دیکە کە بریتین لە شێر و جاگوار (پڵنگە بەڵەکی ئەمریکی ) و panthera ( جۆرێکی دیکەی پڵنگ )، لە ئێستادا بەشێوەیەکی سەرەکی پڵنگەکان لە ئەفریقادا بڵاوبوونەتەوە بە دیاریکراوی لە باشووری بیابانی گەورە .
هەروەها لە هەندێک لە باشوور وڕۆژهەڵاتی ئاسیا و هەندێک هەرێمی دیاریکراوی پاکستان ، هیندستان ، چین . مالیزیا و ئیندۆنوسیا و باشووری نیمچە دورگەی عەرەب .

شێوەی پڵنگ

پڵنگ شێوەی زۆر لە پشیلە کێوییەکانی دیکەوە نزیکە باشترین خاڵی جیاکەرەوەش بریتییە لە هەبوونی خاڵی پەمەیی تێیدا کە پشیلەکانی دیکە نییانە ، هەروەها کلکی پڵنگ ئەوەندەی نیوەی یان زیاتری درێژی جەستەی دەبێت کە دەکاتە 70 تا 95 سم، کێشی پڵنگ لە 28 تا 70 کگ دەبێت.، هەروەها پڵنگ خاڵی سپی تایبەتمەندی هەیە لە بەشی خوارەوەی کلکی کە مێینەکە بەکاریدەهێنێت بۆ پەیوەندیکردن بە بێچووەکەیەوە کاتێک بەناو گژ و گیادا دەجوڵێن .

پڵنگ کەی نێچیرەکەی ڕاو دەکات ؟

پڵنگ یان بەور بەیانی زوو تاریك و ڕوون یاخود لە كاتی خۆر ئاوابوون نێچیر ڕاودەكەن، چونکە لەوكاتەدا تاڕادەیەك نابینرێن.

جۆرە بەناوبانگەکانی پڵنگ

  • ⁃ پڵنگی سیبیری
  • ⁃ پڵنگی بنگالی
  • ⁃ پڵنگی چینی
  • ⁃ پڵنگی مالیزی
  • ⁃ پڵنگی هیندی چینی
  • ⁃ پڵنگی سوماتران
  • ⁃ پڵنگی بالی
  • ⁃ پڵنگی جاوی
  • ⁃ پڵنگی قەزوین

پڵنگەکان چی دەخۆن ؟

پڵنگەکان جۆرەها نێچیر دەخۆن لە مێرووەکانەوە بۆ بەچکەی فیل . هەرچەندە، پێکهاتەیەکی تەواوکەری خۆراکیان نێچیری گەورەن کە کێشی نزیکەی 20 کیلۆگرام (45 پاوەند)یان گەورەترە وەک جۆری ئاسک، بەراز، مانگا، ئەسپ، گامێش و بزن.

تەمەنی پڵنگ

تێکڕای تەمەنی پڵنگێک لە کێویدا (سەربەخۆ بژی ) نزیکەی 11 ساڵ دەبێت. لە بەندیدا ( لە قەفەسدا ) تەمەنیان نزیکەی 20 بۆ 25 ساڵە.



ئامادەکردنی : ڕۆژان جمال معروف
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین