هەر یەکێکمان تەنها یەک کۆمەڵە ددانی ڕاستەقینە و هەمیشەییمان پێ دراوە لەگەڵ ئەوەی کە تا ھەتایە دەتوانن بمێننەوە بەڵام لەوانەیە بە ھۆی ھەر ھۆکارێکەوە ددانەکانمان لەدەست بدەین.
1: تاقمی جوڵاو
ئاسانترین ڕێگا دابین دەکات بۆ دروستکردنی زەردەخەنەیەکی پڕ.
لە دوو بەش پێک دێت، پووکی دەستکردکە بە تەواوی وەک و پووکی راستەقینە دەردەکەوێ . وە ددان.
2: چاندنی ددان
بە پێچەوانەی تاقمی جوڵاو، لەبری ئەوەی پووکی دەستکردی لەگەڵدابێت راستەوخۆ لە رێگەی برغوو ددانەکە دەچێنرێتە ناو شەویلگەو جێگەی رەگی ددانە لە دەستچووەکان دەگرێتەوە.
3: تاقمی جێگیر
وەک تاقمی جوڵاو لە پووکی دەست کردو ددان پێکدێت ، بەڵا ئەم جۆرە بە چاندنی چەند برغوویەک دەبێ بە درێژایی شەویلگە بۆ دابینکردنی ڕێگەیەک کە ددانەکان بتوانن بە توندی لە شوێنی خۆیان بمێننەوە.
4: نیو تاقم:
دەتوانێ شوێنی چەند ددانێکی لەدەستچوو بگرێتەوە بەڵام پێویستە هەندێک ددانی تەندروستت هەبێت لە
بەشی سەرەوە یان خوارووی دەمت.
ڕەنگین ڕەحیم
dexterity medical organization