وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

خەو و گرفتەکانی خەو

خەوتن یەکێکە لە پێویستییە سەرکیەکانی لەشی مرۆڤ و ھەموو کەسێک پێویستی بە خەو ھەیە، بەڵام ماوە و پێویستی خەو لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازدەبێت.
  • ھەندێک کەس زۆر ئەنوون (9-10)کاتژمێر لەشەوو ڕۆژێکدا. ھەندێک کەسی ترکەمتر ئەنوون (5) کاتژمێر لەشەوو ڕۆژێکدا. بەشێوەیەکی گشتی 7 کاتژمێر نووستن لەشەوو ڕۆژێکدا پێویستە بۆ ھەموو کەسێک.
  • لەساڵی 2002 توێژینەوەیەک کرا لەسەر خەو و گرفتەکانی خەو دەریخست:
  • ئەو کەسانەی 8 کاتژمێر و نیو زیاتر ئەنون لەشەوو ڕۆژێکدا یان ئەو کەسانەی 3 کاتژمێر و نیو کەمتر ئەنون لەشەوو ڕۆژێکدا، مەترسی مردن 15% زیاترە لەم کەسانەدا بەبەراورد بەو کەسانەی 7 کاتژمێر ئەنون لەشەوو ڕۆژێکدا، بەبێ ئەوەی ھۆکاری ئەوە ئاشکرا بکەن کە بۆچی ئەم جیاوازیە ھەیە.

گرفتەکانی نووستن:

دوو گرفتی سەرەکی نووستن باوە :

ئێک: کەم نووستن (Insomnia):

بڵاوترین گرفتی نووستنە کەئەو کەسە خەوی لێناکەوێت یان زوو زوو خەبەری ئەبێتەوە لەخەو. 30-40% ی خەڵکدا ھەیە. کەم نووستن لەوانەیە چەندین ھۆکاری ھەبێت وەک:
  1. دڵتەنگی و بوونی گرفت.
  2. ھەندێک نەخۆشی دەبێتە ھۆی کەم نووستن.
  3. ئەو کەسانەی نەخۆشی دەروونیان ھەیە وەک(شیزۆفرینیا) نووستنیان زۆر کەمدەبێتەوە و لەوانەیە ھەر نەنوون.

چارەسەر؟

  1. بەکارھێنانی جێگای نووستن تەنھا بۆ نووستن نەک بۆ شتی تر.
  2. ئەوکەسە ئامۆژگاری دەکرێت کە بۆماوەی 5 دەقە لەجێگاکەیدا بمێنێتەوە ئەگەر خەوی لێنەکەوت ئەوا با ھەستێت شتێکی تر بکا و جێگاکەی جێبێڵێت.
  3. ئەگەر گرفتی ماسوولکەکانی لەشی ھەبوو ئەوا با وەرزشیان پێبکات تا ڕیلاکس ئەبن.
  4. بەکارھێنانی دەرمانی(benzodiazepines) بۆ ماوەی 2-3 ڕۆژ.
  5. خواردنی شیر.
  6. نەخواردنی ئەو شتانەی ماددەی کافاینی تیایە (چا_ قاوە_ کۆلا..) چونکە ئەم ماددانە نووستن کەم دەکەنەوە.

دوو: زۆر نووستن (Hypersomnia)

ئەم کەسانە یان ماوەیەکی زۆر دەنوون، یان بە ڕۆژ زۆر دەنوون، یان ھەردووکی. چارەسەری ئەم حاڵەتە بە دەرمان( Amphetamine) یان (antidepressant drug).
ھەندێک گرفتی تری نووستن ھەیە وەک:
  1. وڕێنە کردن یا قسەکردن لەکاتی خەودا. : Sleep- talking ( somniloquy).
  2. ھەستان و ڕۆشتن لەکاتی خەودا.: Sleep walking disorder
  3. ھاوارکردن لەکاتی خەودا.: Nightmare disorder. کە خەونێکی ترسناک ئەبینێت لەھاواری خۆی خەبەری ئەبێتەوە بەڵام کە خەبەری ئەبێتەوە ئاگای دێتەوە بەخۆیداو ئەزانێت خەون بووە، ئەمەیان شتێکی ئاساییە و پێویستی بە چارەسەر نیە.
  4. زۆر نوستن لەڕۆژدا.
  5. ھاوارکردن لەکاتی خەودا.: Sleep terror disorder. ئەو کەسە خەبەری ئەبێتەوە لە جێگەکەی خۆیدا دائەنیشێت و ھاوار ئەکات و خەبەری ئەبێتەوە بەڵام کە خەبەری ئەبێتەوە ئاگای لە خۆی نیە و ووڕە لەوانەیە دوای کەمێک خەوی لێبکەوێتەوە و ئەو حاڵەتەی بیر بچێتەوە، بەزۆری لەمناڵی (1_6) ساڵدا ڕوودەدات، لەوانەیە پەیوەندی ھەبێت بەمێشک و دەمارەکانەوە، ئەگەر لەگەورەدا ڕوویدا لەوانەیە ئەو کەسە تووشی پەرکەم ببێت و ئەمە یەکەم نیشانەی پەرکەمەکە بێت. چارەسەری ئەم حاڵەتە یان چارەسەرکردنی گرفتی خێزانی ئەگەر ھەبێت، یان دەرمان( diazepam) ە.
  6. دانە جیڕە لەکاتی خەودا.: Sleep –related bruxism (tooth grinding).


تەندروستبن
بەهرە بابان ابراهیم
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین