وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

كەژۆک (sciatica) چییە؟


کەژۆک یان ژانی ڕەگی کڵۆت،نەخۆشیەکی دەمارە کۆئەندامە،حاڵەتێکە دەبێتە هۆی دروستکربوونی ئازار لە پشت و قاچ.ئەوە ڕوودەدات کاتێک ئازار بە درێژاي ئەو دەمارانەدا دەروات کە پەیوەندیان بە کڵۆتەوە هەیە،ئەو دەمارە لە بەشی خوارەوەی بربرەی پشت دەست پێدەکات بەرەو ئێسکی ڕان و سمت و خوارەوەی قاچ دا دەڕوات تا دەگاتە پێییەکان.

نیشانەکانی توشبون بە کەژۆک چییە؟

نیشانەکانی (sciatica)لەوانەیە ئازار بگرێتەوە لەگەڵ تەزین و سڕبوونی قاچەکان.
کەژۆک هەست پێدەکرێت کاتێ ئازاری دەمارەکان تیشکدەدات لە ئێسکەکانی سمتەوە بەرەو خوارەوەی قاچ،بە زۆری لە کاتی دانیشتن،پژمین،کۆکین،یان دانیشتن لە توالێت،لەوانەیە لەو کاتەدا هەست بە ئازار بکەی لە خوارەوەی پشتت یان ئازارێک کەوا هەست بکەیت دەرزیەک بە جەستەت دا بچێت،وە سربوون یان لاوازی لە قاچەکاندا .لەگەڵ ئەوەشدا بۆی هەیە ژانی ڕەگی کڵۆت (sciatica)ئەوەندە توند بێت،کە ببێتە هۆی ئەوەی نیشانەکانی زۆر بە خێرایی دەستنیشان بکرێت.

هۆکارەکانی کەژۆک چییە؟

ئازاری بربرەی پشت یان توشبون بە شۆکێکی گەورە کە لە کارەساتێکی دڵتەزێنەوە پەیدادەبێت،گەشەی لوولەی ئێسکەکان،یان تەسک بوونەوەی لوولەی بڕبڕەی پشت،یانیش توندبوون و هەڵئاوسانی ماسولکەکانی سمت.لە زۆربەی کەیسەکاندا نەخۆشەکە ناتوانێت دەستنیشانی شوێنی ئازارەکەی بکات بە تایبەتی،کە بووەتە هۆی ئەم حاڵەتە.

مەترسیدارترین ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی (sciatica):-

•جیاوازی تەمەن،واتا ئەو گۆڕانانەی بەسەر بڕبڕەی پشتدا دێت لە تەمەنێکەوە بۆ تەمەنێکی تر جیاوازە.
•قەڵەوی،کە پەستانی زیاتر دەخاتە سەر بڕبڕەی پشت.
•کارکردنی زۆر،کاتێک خۆت دەسوڕێنیت یان لە کاتی هەڵگرتنی شتی قورس
•دانیشتنی زیاد لە پێویست.
•نەخۆشی شەکرە،کە زیانێکی زۆر بە دەمارەکان دەگەیەنێت.

چارەسەری کەژۆک چییە؟

چۆنییەتی چارەسەر کردنی (sciatica)دەوەستێتە سەر ماوەی دەرکەوتنی نیشانەکانی و توندی حاڵەتەکە،وە گرنگترین چارەسەرەکانیش ئەمانەن:-
•گرینگیدانی تایبەت بە پشت
•پشوودان
•چارەسەری سروشتی
•گۆڕانی شێوازی ژیانت
•نەشتەرگەری
ئەو کەسانەی کە توشبون بە (کەژۆک)یان نەرمە یان سوکە،دەتوانن بە پێی کات لێی چاک ببنەوە بە پشوودان لەناو جێگا بۆ ماوەی یەک بۆ دوو ڕۆژ،وە ئەوە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی بە خێرایی بچیتەوە سەر چالاکییەکانی ڕۆژانەت بۆ ئەوەی بڕبڕەکانت بە بەهێزی بمێننەوە.
چارەسەری(sciatica)ئەنجام دەدرێ بە پێدانی دەرمانی ئازار کەمکەرەوەکانی وەکو(paracetamol)،دەرمانی دژە هەوکردنی وەکو(ibuprofen)و چارەسەری سروشتی ،زۆربەی خەڵک لەگەڵ کەژۆک بەرەو باشتر بوون دەچێت بە وەرگرتنی چارەسەری سروشتی.

ئایا دەتوانرێ ڕێگری لە توشبون بە کەژۆک بکرێت؟

چاودێری کردنی پشت،ڕێکخستنی کێشت،وە گرنگیدان بەو شێواز و ڕێگا سروشتییانەی کە یارمەتیت دەدات لە قەدەغه كردنی (sciatica)،ئەنجامدانی چارەسەری سروشتی لە ماڵەوە،وەکو ڕاهێنانەکانی بەهێزکردنی ماسولکە کە یارمەتیت دەدات لە ڕێگری کردن لە توشبون بە (sciatica).



ئامادەکردنی:لاڤین فاتح مظهر
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین