وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نەخۆشی صەدەف - psoriasis


بریتیە لە تێکچونێکی پێست کە خانەکانی پێست دووھێند دەبن دە جار خێراتر لە حاڵەتی ئاسایی کە ئەوەش پێستێکی سور دروست دەکات کە ڕوپۆش کراوە بە چینێک مادەی سپی ، کە ئەمەش ئەگەری ڕوودانی ھەیە لە ھەموو بەشەکانی لەش بەڵام ئەگەری ڕوودانی زۆرە لە{پێستی سەر ، ئانیشک ،ئەژنۆ ،بەشی خوارەوەی پشت}،وە ئەم تێکچونە نا گوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی کە ، ھەندێک جار ڕوودەدات لە ئەندامەکانی ھەمان خێزان ئەویش بەوەی کە بە شێوەی بۆماوەیی ئەگوازرێتەوە لە نێوان ئەندامانی هەمان خێزان.
ئەم تێکچونە عادەتەن ڕوودەدات لە گەنجاندا ,لە حاڵەتی ئاسایی کاریگەری ھەیە لەسەر چەند بەشێکی لەش بەڵام ئەگەر حاڵەتەکە توندبێت لە بەشێکی زۆری لەشدا ڕوودەدات.

نیشانەکانی صەدەف:

نیشانەکانی نەخۆشی صەدەف لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە و بە پێی حاڵەت دەگۆڕێت،باوترین نیشانەکانی نەخۆشی صەدەف ئەمانە دەگرێتەوە:
  1. سووربونەوە و داپۆشینی پێست بە چینێکی سپی یان ڕەساسی.
  2. وشکبوون و قلیش بوونی پێست کە لەوانەیە خوێنی لێ بێت.
  3. خوران.
  4. بوونی ئازار لەو شوێنەی کە ئەم تێکچونەی تێدا ڕوویداوە.
  5. ھەڵئاوسان و وشکبونەوەی جومگەکان.

هۆکارەکانی نەخۆشی صەدەف:

  1. ھۆکارەکەی بە تەواوی نەزانراوە بەڵام ھەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن کە تێکچون لە خانەکانی بەرگری دا ڕوودەدان و ھێرش دەکەنە سەر خانە تەندروستەکان بە ھەڵە ,ئەمەش دەبێتە هۆی چالاکبوونی خانەکانی پێست و نوێ بوونەوەیان بەشێوەیەکی خێراتر لەچاو کاتی ئاسایدا.
  2. بۆماوەیی.

هەندێک هۆکار کە دەبێتەهۆی زیادبوونی نیشانەکانی صەدەف:

  1. بوونی برین و هەوکردن لە پێستدا.
  2. سترێس.
  3. گۆڕانی هۆڕمۆنەکان.
  4. جگەرەکێشان و هەڵمژینی دوکەڵەکەی و خواردنەوە کهولیەکان.
  5. هەندێک جۆری دەرمان وەک دەرمانی لیثیۆم و بەرزە پەستانی خوێن و دژە مەلاریا .

چارەسەر:

نەخۆشی صەدەف چارەسەرێکی بنبڕکراوای نییە چارەسەرەکانی بەئامانجی کەم کردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشیەکەو خاوکردنەوەی گەشەی خانەکانی پێستە.
سێ جۆر چارەسەر بۆ تواشبوان بەکاردێت:
  1. چارەسەری سەر پێست لەڕێگەی (مەڵهەم،کرێم، شامپۆ)
  2. چارەسەر بە ڕوناکی و تیشک.
  3. چارەسەر بە دەرزی و دەرمان.
تەندرووست باش بن


سەرچاوەکان: webmd, healthline

ئامادەکردنی:نیگا هیوا محمد
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین