جەڵتەی قاچ لەناکاو تووشی ھەندێ کەس دەبێ بەبێ ھیچ نیشانەیەکی دیار
*هۆکارەکانی تووشبوون بەم نەخۆشیە:
- بەھۆی سستبوونی دەمار و ماسولکەکانی قاچ چونکە ھەرکاتێک مرۆڤ لەجوڵەدا بێت یارمەتیدەر دەبێت بۆ ھاتوچۆکردنی خوێن لەناو دەمارەکان و گەڕانەوەی خوێن بۆ دڵ، بەڵام بەھۆی پشووی درێژخایەن یاخود بەھۆی نەشتەرگەری دوورودرێژ و سستبوونی درێژخایەنەوە رێگری دەکات لەھاتوچۆکردنی خوێن.
- رۆیشتنی خوێنە بەر و دەمارەکانی قاچ و کەمی توانای گرژبوونی دڵ و جەڵتەی خوێنبەرەکان کەئەوەش وادەکات ھاتوچۆکردنی خوێن لەئاستی پێویستدا نەبێت ئەوەیش بەھۆی پیسبوون یاخود نەخۆشی شێرپەنجە یان خواردنی حەپی دژی دووگیانبوون.
* نیشانەکانی ئەمانەن
پێدەچێت جەڵتەی دەمارەکانی قاچ دروست بێت بەبێ دەرکەوتنی ھیچ نیشانەیەک، بەڵام ئەگەر جەڵدە لەراندا دروستبوو ئەوا قاچەکان شین دەبنەوە و ئەگەر جەڵتەکە لەناوچەی خوار ئەژنۆدا بێت ئەوا ھەست بەئازاردەکرێت و ھەندێک جار جەڵتەی قاچ لەگەڵ شەپۆلی خوێن دەڕوات و دەگاتە سییەکان و دەبێتە ھۆی گیرانی دەماری سییەکان و دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئازار لەسنگ و تەنگەنەفەسی و بورانەوە و تەنانەت مردنیش.....
* چارەسەرەکانی
بێجگە لە ئەو دەرمانانەی پزیشک رێنوێنی دەدات بۆ رێگریکردن لە جەڵتەی قاچ یاخود بەکارھێنانی گۆرەوی تایبەت بۆ یارمەتیدان لەکەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی جەڵتەی قاچ یاخود شینبوونەوە و ئازار، دەکرێت ھەرکاتێک مرۆڤ پشوویدا بۆماوەی پانزدە دەقیقە قاچی بەرزبکاتەوە بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوەی فشاری دەمارەکانی قاچ لەگەڵ ئەنجامدانی راھێنانی وەرزشی لەپێناو باشترکردنی ھاتوچۆکردنی خوێن و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی قاچ...
دووربن لە نەخۆشی و ناخۆشی.
ئامادەکردنی// بەهرە بابان
dexterity medical organization