وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

‎رێنمایەکانی دوای ددان کێشان چین؟

‎زۆر جار سەردانی دکتۆری ددان دەکەین لەبەر ئەوەی یەکێک لە ددانەکانمان ئازارێکی زۆری هەیە جا دکتۆر پێت دەلێ ئەم ددانە دەبێ بکێشی هیچ چارەی تری نیە جا ئەوەی گرنگە لێرە باسی بکەم و زۆرێک لەخەلکی ئێمە بۆیان دەبێتە کێشە باشە پاش ددان کێشان من چی بکەم وچی بخۆم وکۆمەلە پرسیاری تر إن شاءاللە لێرە هەول دەدەم بەکورتی باس لەم کێشەیە بکەم..
‎سەرەتا دەبێ بزانین چارەسەری شوێنی ئەو ددانەی کە کێشاومانە بەندە لەسەر جۆری ددان بەلام بەشێوەیەکی گشتی لە حەوت تا دە رۆژ شوێنەکە چارەسەر دەبێت وە گرنگترین شت ئەوەیە خوێنەکە بوەستێت جا لێرە باسی چەند هۆکارێک دەکەم کە یارمەتیت بدەن بەخێرایی شوێنی ددانی کێشراو چارە ببێت:
  1. ئەو پارچە لۆکەیەی دکتۆر لەشوێنی ددانی کێشراو دادەنێ نابێ لای بدەی بۆماوەی یەک کاتژمێر و زیاتر وەنابێ دەستت لە شوێنی کێشانەکە بدەی.
  2. هەولدە ساردەمەنی لەسەر ئەو لایەی ددانت لێ کێشاوە بخۆیت الى مخ یان بەفر لەناو پارچە خاولیەک دابنێ و لەسەر ئەو لایەی ددانت کێشاوە بەلام لە 10 خولەک زیاتر نەبێت.بۆ ددانی عەقلی زۆر جار ئەو کێشەیە دروست دەبێ خوێن ناوەستێت بۆیە ئەو تۆفجایەی لە زەرفی بچوکە تەری بکە و لەسەر شوێنی برینەکە دابنێ بۆماوەی نیوکاژمێر دواتر شتێکی سارد لەسەر رومەتەکەت دابنێ بۆئەوەی خوێنی لێ بوەستێ.
  3. تابتوانی تف نەکە بۆ ماوەی24کاژمێر چونکە زۆر تف بکەیت دەبێتە هۆی وشکبوونی شوێنی ددانت لێ کێشاوە و ئازارێکی زۆر پەیدا دەکات.
  4. پاش تێپەربوونی 24 کاژمێر لە کێشانەکە هەولبدە غەرغەرە بەئاوی خوێ بکەیت.
  5. نابێ جگارە بکێشێت.
  6. دەبێ ددانەکانت بشۆیت و بە پەتی ددان پاکیان بکەیتەوە بەلام شوێنی ددانە کێشراوەکە نا ئەمەش بۆ ئەوە شوێنی ددانە کێشراوە پیسنەبێت و التهاب دروست نەبن.
  7. وەهەروەها دەبێ تا یەک هەفتە خواردنەکانیشت محدد بن دەبێ خواردنی شل بخۆی وەکو شۆربا و ماست.. نابێ شتی رەق بخۆی بەتایبەت لەولایەی ددانت کێشاوە.
  8. یەک لەو خالانە بەداخەوە خەلکی ئێمە لێی بێ ئاگایە و گرنگی پێنادات ئەوە ددانەکە دەردێنێ و خەم لەددانەکانی تری ناخوا چونکە پاش ددان کێشان شوێنی بەتال دەمێنێتەوە و ددانەکانی تەنشتی دەجولێن بۆ شوێنی ددان کێشراوەکە بەوەش کێشە لە دەم داخستن دروست دەبێ ولەکاتی دەم داخرانا کەسەکە ئیزعاج دەبێ بۆیە دەبێ پرس بە دکتۆر بکەی کاتێک ددانەکەت دەکێشی کە ئایە زەرەر بۆ دەوروبەر هەیە بۆ ئەم حالەتەش چارەسەر زۆرن وەکو ددان چاندن و قالبی ددان..
‎بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمووتان خوای گەورە بەدوورتان بگرێ لەهەموو نەخۆشیەک.

سەرچاوە: (1)
‎احمد حاتم احمد
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین