وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نزگەرە “Hiccup”


کێ هەیە نزگەرەی تووش نەبێت؟ هەموو کەسێک و لە هەموو تەمەنێک تووشی نزگەرەلێدان دەبێت، ئەی باشە هۆکار و چارەسەرەکەی چییە؟
نزگەرە لێدان بریتیە لە گرژبوونێکی خۆنەویستانەی ناوپەنچک (diaphragm) کە بەهۆیەوە دەنگە ژێیەکان (Vocal Cords) لەرینەوەیەک دروست دەکەن و دەنگی نزگەرەی لێدروست دەبێت.
*نزگەرەلێدان لە پیاوان زیاتر ڕوودەدات و کاتێکی درێژتریش دەخایەنێت.

نزگەرە چ کاتێک دروست دەبێت؟

1. خێرا خواردن و خواردنەوە.
2. زۆرخواردن.
3. بەکارهێنانی هەندێک دەرمان (particularly those for anxiety – benzodiazepines).
4. بەنج.
5. خواردنەوەی زۆر سارد یان زۆر گەرم.
*نزگەرە دەکرێت لە دوای نەشتەرگەریش ڕووبدات.
*ئەگەر نزگەرە زیاتر لە مانگێکی خایاند ئەوە درێژخایەنە و لەوانەیە نەخۆشیەکی تری لە پشتەوەبێت، لەوانە: جەڵتە، شێرپەنجە، هەوکردنی پەنکریاس، هەوکردنی جگەر و نەخۆشیەکانی گەدە.
*درێژترین ماوەکاتی نزگەرە لە مێژوودا 68 ساڵی خایاند!!
*چارەسەر (لە ماڵەوە، بۆ نزگەرەی کورتخایەن):
1. خێرا ئاو بخۆرەوە.
2. بە هێواشی زمانت ڕاکێشە:)
3. بۆ چەند چرکەیەک هەناسەت ڕاگرە.
*چارەسەر (دەرمان، بۆ نزگەرەی درێژخایەن):
‏ 1. Gabapentin.
‏ 2. Baclofen.
‏ 3. Chlorpromazine.
تەندروست بن




هەستی صلاح علي
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین