پێوەدانی مار یان دوپشک یان هەر بونەوەرێکی ژەهراوی حاڵەتێکی کتوپڕی پزیشکیە کە بەهۆیەوە ساڵانە چەندین کەس گیان لەدەست دەدەن، هەربۆیە پێویستە زۆر بە وریایی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ.
پێویستە چی بکرێت ؟
• کەسەکە دوربخرێتەوە لە شوێنی پێوەدانەکە و بردنی بۆ شوێنێکی سەلامەت.
• پێویستە کەسەکە ئارامبکرێتەوە و هیچ نەجوڵێت ، چونکە جوڵەی زۆر وادەکات ژەهرەکە خێراتر بڵاو ببێتەوە.
• پەیوەندی کردن بە نزیکترین نەخۆشخانە بۆ دابینکردنی ئامبوڵانس.
• لابردنی خشڵ و سەعات و گۆرەوی و هەر شتێکی تر لە دەست یان لە قاچ کە لەوانەیە ببێتە هۆی بڕین و ئازاردان لە کاتی ئاوسان.
• هێشتنەوەی شوێنی پێوەدانەکە لە خوار دڵ بۆ کەمکردنەوەی خێرایی بڵاوبونەوەی ژەهرەکە.
• داپۆشینی شوێنی پێوەدانەکە بە لەزگە یان لەفافێکی پاک و وشک.
پێویستە چی نەکرێت؟
• هەوڵمەدە نزیک بیتەوە لە مارەکە یان بیکوژیت یان بیگریت چونکە ئەگەری هەیە دوبارە پێتەوە بدات.
• هەوڵمەدە تۆرنیکا یان هەر شتێکی تر لە شوێنەکە ببەستیت.
• بە هیچ شێوەیەک شوێنی پێوەدانەکە مەبرە بۆ دەرهێنانی ژەهرەکە.
• هەوڵمەدە ژەهرەکە هەڵمژیت.
• سەهۆڵ لە شوێنی برینەکە دامەنێ وە ئاویشی پیا مەکە.
• کەسی پێوەدراو پێویستە ئەلکهول و ئەو خواردنەوانەی کافایینی تێدایە نەخواتەوە.
• کەسی پێوەدراو بە هیچ جۆرێک نابێت دەرمانی ئازارشکێن بەکاربێنێت وەک (Advil, Acetaminophen )
نیشانەکان چین؟
• ئازارێکی زۆر لە شوێنی برینەکە.
• ئاوسان و خوێن لێهاتن .
• هەستکردن بە شپرزەیی.
• سەرئێشە.
• هەناسەدانی قورس.
ئامادەکردن :
بێژان عبدول
dexterity medical organization