وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

فریاگوزاری سەرەتای لەکاتی پێوەدانی مار یان دوپشك

پێوەدانی مار یان دوپشک یان هەر بونەوەرێکی ژەهراوی حاڵەتێکی کتوپڕی پزیشکیە کە بەهۆیەوە ساڵانە چەندین کەس گیان لەدەست دەدەن، هەربۆیە پێویستە زۆر بە وریایی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ.
لەم حاڵەتەدا پێویستە چی بکرێت؟
وە پێویستە چی نەکرێت؟
وە نیشانەکان چین؟

پێویستە چی بکرێت ؟

• کەسەکە دوربخرێتەوە لە شوێنی پێوەدانەکە و بردنی بۆ شوێنێکی سەلامەت.
• پێویستە کەسەکە ئارامبکرێتەوە و هیچ نەجوڵێت ، چونکە جوڵەی زۆر وادەکات ژەهرەکە خێراتر بڵاو ببێتەوە.
• پەیوەندی کردن بە نزیکترین نەخۆشخانە بۆ دابینکردنی ئامبوڵانس.
• لابردنی خشڵ و سەعات و گۆرەوی و هەر شتێکی تر لە دەست یان لە قاچ کە لەوانەیە ببێتە هۆی بڕین و ئازاردان لە کاتی ئاوسان.
• هێشتنەوەی شوێنی پێوەدانەکە لە خوار دڵ بۆ کەمکردنەوەی خێرایی بڵاوبونەوەی ژەهرەکە.
• داپۆشینی شوێنی پێوەدانەکە بە لەزگە یان لەفافێکی پاک و وشک.

پێویستە چی نەکرێت؟

• هەوڵمەدە نزیک بیتەوە لە مارەکە یان بیکوژیت یان بیگریت چونکە ئەگەری هەیە دوبارە پێتەوە بدات.
• هەوڵمەدە تۆرنیکا یان هەر شتێکی تر لە شوێنەکە ببەستیت.
• بە هیچ شێوەیەک شوێنی پێوەدانەکە مەبرە بۆ دەرهێنانی ژەهرەکە.
• هەوڵمەدە ژەهرەکە هەڵمژیت.
• سەهۆڵ لە شوێنی برینەکە دامەنێ وە ئاویشی پیا مەکە.
• کەسی پێوەدراو پێویستە ئەلکهول و ئەو خواردنەوانەی کافایینی تێدایە نەخواتەوە.
• کەسی پێوەدراو بە هیچ جۆرێک نابێت دەرمانی ئازارشکێن بەکاربێنێت وەک (Advil, Acetaminophen )

نیشانەکان چین؟

• ئازارێکی زۆر لە شوێنی برینەکە.
• ئاوسان و خوێن لێهاتن .
• هەستکردن بە شپرزەیی.
• سەرئێشە.
• هەناسەدانی قورس.


ئامادەکردن :
بێژان عبدول
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین