وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

زۆر خواردنەوەی ئاو چارەسەرە بۆ ئازاری سووڕی مانگانە؟

زۆربەی خانمان تووشی ئازارێکی زۆر دەبن لە کاتی سووڕی مانگانە , نزیکەی سەدا ٦٥ ی ئافرەتان ئەم ئازارەیان هەیە کە لە سک و پشت و ميزڵدان و هەندێکجار بەرەو کۆئەندامی زاوزێش و قاچەکانيش دەڕوات .بەگشتی دوو جۆر ئازاری سووڕی مانگانە هەیە

  1. پرایمەری(سەرەتایی)
  2. سیکندەری( دووهەمین)
ئەم ئازارە لە هەندێک ئافرەت چەند ڕۆژێک پێش هاتنەخوارەوەی خوێن دەست پێدەکات و دوای خوێن هاتن نامێنێت بەڵام لە هەندێکیتر بەدرێژایی ماوە لەگەڵی دەبێت .
هۆکاری ئازاری توند بونی گۆشتی زیادە لە ناوپۆشی منداڵدان یان گرێ و کیسی منداڵدان و زۆر هۆکاریتر ، زۆرینەی ئافرەتان سەردانی پزیشک يان دەرمانخانەکان دەکەن بۆ وەرگرتنی هێورکەرەوەیەک ،بەڵام ئایە ڕێگایتر هەیە بۆ کەمتر کردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە؟
بەڵی زۆر ڕێگا هەیە کە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە لەوانە زۆرتر خواردنەوەی ئاو
خواردنەوەی ئاو دەتوانێت هەڵئاوسان کەم بکاتەوە کە لە کاتی سووڕی مانگانە تووشی ئافرەت دەبێت و دەتوانێت کەمێک لەو ئازارە کەم بکاتەوە کە بە هەیەوە دروست دەبێت ، خواردنەوەی ئاوی گەرم دەبێتە هۆی زۆرتر تێپەڕبوونی خوێن بە لەش و خاو بوونەوەی ماسولکەکان کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی تەشەنوجات کە بە هۆی گرژبوونی منداڵدانەوە دروست دەبێت .
چەند ڕێگایەکیتر بۆ کەم کردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە :
  1. خواردنی ئەو میوانەی بە ماگنیسیۆم دەوڵەمەندن وەک مۆز کە دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی ماسولکەکان .
  2. مەساجکردن بۆ ناوچەی سک و پشت
  3. ئەنجامدانی وەرزشی سوک بۆ ناوچەی سک و قاچ
  4. گەرمکردنی ئەو ناوچەی کە ئازاری هەیە
  5. دورکەوتنەوە لە خواردنەوە کافاینەکان چونکە تووشی هوڵئاوسانت دەکات .

زاڤین حیدر موسی
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین