لە ژیانی ڕۆژانەماندا ئەم جۆرە حاڵەتە دەکرێ ڕوبەڕووی هەموو کەسێک بێتەوە ئەویش پێی دەوترێ گیرانی بۆری هەوا یاخود قوڕگ ئەوەش جاری وا هەیە بەهۆی پارچە خواردنێک یاخود چەندان شتی تر ڕووبدات، بۆ چارەسەریکردنی ئەم حاڵەتە مەرج نیە کارمەندی تەندروستی بی هەموو کەسێک پێویستە ئەمە بزانێ وەرن با بە کورتی و پوختی پێتان بڵێم:ـ
گیرانی بۆری هەوا و خنکان
●بریتییە لە گیرانی ڕێڕەوی هەناسە بە تایبەت لە ناوچەی قوڕگ و بەرەو خوارتر.
●ئەم حاڵەتە ئەگونجێت بەهۆی پارووی خۆراک یان هەرشتێکی ترەوە ڕووبدات وەک زمان یان ئاو..
شێوازی ناسینەوەی:
•ناتوانێ قسەبکات و هەناسە بدات (بەتەواوی گیران)
•خوێن تێزان لە دەم وچاو ومل
•تێکچونی باری نەخۆشەکە و گۆڕانی ڕەنگی
پێستی بۆ ڕەساسی شینباو.
چارەسەریەکەی:ـ
دەچیتە پشتەوەی نەخۆشەکە دواتر پشتی بەرەو پێشەوە بچەمێنەوە چەند جارێک بە پشتی کەسەکە بکێشە گەر بەم کردارەش ئەو پارچەیەی کە لە قوڕگیدا نەهاتە دەرەوە بە هەردوو دەستت زەخت بکەرە سەر سکی و بەرەو سەرەوە زەختی لێ بکە.
بە هیوای سود
هاژە اوات
dexterity medical organization