وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

شیر پێدانی سرووشتی (Breast feeding)


شیرپێدانی دایك بە منداڵەكەی، یارمەتی دروستبوونی پێوەندی سۆز و خۆشەویستی لە نێوان دایك و كۆرپەلە دەدات و یارمەتی نوێبوونەوەی پێست دەدات و باشترین ڕێگەیشە بۆ گەشەی منداڵان بەخێرایی و دوور لە تووشبوون بە گرفت و كێشەی گەورە.

شیرپێدانی سرووشتی بە كۆرپەلە و منداڵی تازە لەدایكبوو چەند سوود و گرنگییەكی دەستنیشان كراوی هەیە كە بریتین لەمانەی خوارەوە.:

  • * یەكەم سەعات لەدوای لەدایك بوونی كۆرپەلە، شیری دایك پێی دەوترێت (فرۆ) كە شیری دوای لەدایك بوونی كۆرپەلەیە، بۆ چەند رۆژێك دەمێنێتەوە و زۆر خەستە، ئەم شیرە پڕە لە پێكهاتەی خۆراكی كە هەموو منداڵێكی تازە لەدایك بوو، پێویستی بەم شیرە دەبێت.
  • *تا كۆرپەلە شیری زیاتر بخوات، ئەوا بڕێكی زۆرتر شیر دروست دەبێت، بەشێوەی رۆژانە بڕێكی كەم شیر دروست دەبێت، بەڵام بەخواردنی خۆراكی دروست و حەسانەوەیەكی باش ئەوا لەشت بڕێكی زۆر كالۆری دەگۆرێت بۆ شیر.
  • *شیری دایک باشترین سەرچاوەی خۆراکە بۆ منداڵی تازە لەدایک بوو .

ئەو خواردنانەی ئەبێتە هۆی زیاد بونی شیری دایک:

1-پڕۆتین: گۆشت، ماسی،نیسک پەنیر .
2- هەروەها چەوەنەر کە دەوڵەمەندە بە ئاسن.
3- هەروەها سەرچاوەی ڤیتامینەکان و سەوزەوات(شەربەتی گوێزەر، شۆفان).

*سودەکانی پێدانی شیر بە منداڵی ساوا :

ژەکی شیری دایک زۆر سودی هەیە چونکە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و کانزاکان و دەوڵەمەندە بەهەندێ لە مادەکان کە ڕێگری لە هەوکردن دەکات.
ئەم ژەکە لەکاتی دووگیانی بوونی هەیە تا چەند ڕۆژێک دوای منداڵبوون دەمێنێتەوە.

٭سودەکانی پێکهاتەی ژەک :

1-بوونی دژەتەن تێیدا.
2-ڕێگری کردن لە هۆکاری نەخۆشی.
3- بوونی مادەی ڕەوانکردن کە یارمەتی هەرس دەدات.
4- یارمەتی گەشە و ریخۆڵەکان دەدات.
5- ڕێگری لە نەخۆشیەکانی چاو دەکات بەهۆی بوونی ڤیتامین A

٭چۆنێتی شیر پێدان بە منداڵی تازە لەدایک بوو:

لەسەرەتای تەمەنی منداڵی پێویستە زوو زوو شیر بە منداڵ بدرێ.
باشتر وایە پێدانی شیری سروشتی زۆر نەخایەنێ ناوە ناوە بێت چونکە هەم منداڵەکەو هەم دایکەکە هیلاک دەکات.

٭چەند هەڵەیەک کە دایکان لە کاتی شیر پێدان ئەنجامی دەدەن :

1-شیرپێدان لەسەر یەک لا کە دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی ماسوولکەکانی شەویلگەی منداڵەکە، ئەگەر بەردەوام بێت کاریگەی دەبێت لەسەر شێوازی قسەکردنی منداڵەکە.
2- نابێت منداڵ لەکاتی شیرپێدان لەسەر پشت بێت باشتر وایە لەباوەشبگیرێت کاتێک شیریپێدەدرێت، هەروەها جار جار شێوازی شیرپێدانەکەی بگۆڕدرێت .


ئامادەکردنی / هەتاو بروز محمد
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین