وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

زیانەکانی بەکارهێنای دەرمانە دژە دەروونیەکان چین؟

(Antipsychotic drugs) دەرمانی دژەدەروونی

پێشتر بە چارەسەرکەرى سەرەکی و دەماری خوێن ناسراوە، دەرمانی دژە دەروونی پۆلێکی سەرەکی دەرمانن کە بۆ چارەسەری نەخوشی درێژخایەنی مێشک بەکار دەهێنرێت. هەروەها بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دەروونیان هەیە و لە نەخۆشی دوو جەمسەری و خەمۆکی و نەخۆشی ئەلزەهایمەردا ڕوودەدات، بەکار دەهێنرێن.
  1. schizophrenia: نەخوشی درێژخایەنی مێشک
  2. severe depression: نەخوشی خەموکی تۆند
  3. bipolar disorder (manic depressive illness): نەخوشی خەموکی شەیدای

دیارترین کاریگەریە لاوەکیەکانی ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەری نەخۆشیە دەرونیەکان بەکاردێن :

زۆرێک لە کاریگەری لاوەکی هەیە ئەو دەرمانانەی دژی نەخۆشیە دەروونیەکان بەکاردێن بەڵام
گرنگترینیان بریتین لە؛
  1. قەبزی ( constipation ) کە ڕودەدات کاتێک جوڵەی ریخولە هێواش دەبیتەوە بەمەش پیساییەکان قوڕس دەبن بوو تێپەر بوون .
  2. وشک بوونی دەم ( dry mouth ) کە ڕودەدات کاتێک لیکەڕژێنەکان ( salivary gland ) کەم تر لیک دەردەدەن بو ئەوەی دەم بە شێداری بمێنێتەوە ،کە گرنگە بو چەشتنی خوراک
  3. کێشەی جنسی ، ڕەگەزی ، سێکسی ( sexual problem ) لە ئەنجامی گوڕانی هورمونەکان
  4. دەبێتە هوی ناڕێکی جوڵە لە مروڤ کە پێی دەڵێن ( akathisia )
  5. زیادبوونی کێشی لەش کە ئەمەش مەترسی توش بوون بە نەخوشی شەکرە (diabetes disease ) زیاد دەکات چونکە ئەم دەرمانە کاریگەری لەسەر گلوکۆری ناو خوێن دروست دەکات .
  6. کەمبوونەوەی بینین و نەخۆشیەکانی چاو .
  7. خاوبوونەوەی لەش و هەست کردن بە. خەواڵووی و کەمبوونەوەی وزە .


ئامادەکردن : بلند أحسان خورشید
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین