Strep throat هەوکردنێکی بەکتریاییە کە وا دەکات گەروو هەستیار ببێت و سوربونەوە برین ڕوبدات تیایدا ، جۆرەبەکتریایەک دەبێتە هۆی ڕودانی ئەم نوخۆشیە ئەویش ناوی streptococcus pyogenes , ئەم نەخۆشیە لە وەرزی پایز و زستان نەخۆشییەکی باوە ، وە دەکرێت بگوازرێتەوە لە ڕێگەی پژمەو کۆکەی کەسی تووشبوو، یاخود خواردنی ئاو خۆراکی پیس بوو ، هەندێجار بە دەستلێدان لەشوێنێک کە ئەم بەکتریایەی لەسەر بێت و دواتر دەستدان لە لوت ودەم و چاو .
نیشانەکانی:
- ئازاری گەروو کە زۆر بەخێرای و سەرەتا ڕوئەدات
- لەکاتی خۆراک خواردن بە قورسی خۆراکەکە قوت بدرێت .
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی .
- ڕشانەوەو ە دڵ تێکهەڵاتن.
- سوربونەوەی ئاڵوەکان .
- ئازاری سەر.
- بەگشتی ماندووبون لە جەستەدا .
مەترسی هەیە چی رووبدات؟
- ئەگەر چارەسەر نەکردرێ رەنگ بێ ببێتە هۆی بڵاو بونەوەی هەوکردنەکان بۆ
- چەند بەشێکی دیکەی جەستە وەک :
- جیوبەکان
- پێست
- خوێن
- گوێچکەی ناوەڕاست
- ئاڵوەکان
- وە هەندێ جار دەکرێت ببێتە هۆی هەوکردنی گورچیلەکان ، جومگەکانیش.
چارەسەر:
بەشێوەیەکی گشتی چارەسەرەکان لە وەرگرتنی دەرمانە antibiotics کان دەبێت ، بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکان و ئازار ، وە ئەوەی گرنگە ، بە زوترین کات کەسی توش بوو سەردانی پزیشک بکات بۆ ئەوەی هەوکردنەکە تەنها لە گەروا بمێنێتەوە و چارەسەر بکردرێ ، وە ڕێگری بکردرێ لە بڵاو بونەوەی .
خۆ پاراستن:
بەشێوەیەکی سەرەکی بریتیە لە دورکەوتنەوە لە کەسی تووش بوو ، وە بەکارنەهێنانی کەلوپەلەکانی چونکە نەخۆشیەکە گوازراوەیە ، وە دورکەوتنەوە لە خواردنی پیس بوو .
سەلامەت بمێنن
ڕەوشت ڕەزا .
dexterity medical organization
