وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

بەکتریای قووڕگ (Strep Throat)


Strep throat هەوکردنێکی بەکتریاییە کە وا دەکات گەروو هەستیار ببێت و سوربونەوە برین ڕوبدات تیایدا ، جۆرەبەکتریایەک دەبێتە هۆی ڕودانی ئەم نوخۆشیە ئەویش ناوی streptococcus pyogenes , ئەم نەخۆشیە لە وەرزی پایز و زستان نەخۆشییەکی باوە ، وە دەکرێت بگوازرێتەوە لە ڕێگەی پژمەو کۆکەی کەسی تووشبوو، یاخود خواردنی ئاو خۆراکی پیس بوو ، هەندێجار بە دەستلێدان لەشوێنێک کە ئەم بەکتریایەی لەسەر بێت و دواتر دەستدان لە لوت ودەم و چاو .

نیشانەکانی:

  • ئازاری گەروو کە زۆر بەخێرای و سەرەتا ڕوئەدات 
  • لەکاتی خۆراک خواردن بە قورسی خۆراکەکە قوت بدرێت .
  • بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی .
  • ڕشانەوەو ە دڵ تێکهەڵاتن.
  • سوربونەوەی ئاڵوەکان .
  • ئازاری سەر.
  • بەگشتی ماندووبون لە جەستەدا .

مەترسی هەیە چی رووبدات؟

  • ئەگەر چارەسەر نەکردرێ رەنگ بێ ببێتە هۆی بڵاو بونەوەی هەوکردنەکان بۆ
  • چەند بەشێکی دیکەی جەستە وەک :
  •  جیوبەکان 
  • پێست 
  • خوێن
  • گوێچکەی ناوەڕاست 
  • ئاڵوەکان
  • وە هەندێ جار دەکرێت ببێتە هۆی هەوکردنی گورچیلەکان ، جومگەکانیش.

چارەسەر:

بەشێوەیەکی گشتی چارەسەرەکان لە وەرگرتنی دەرمانە antibiotics کان دەبێت ، بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکان و ئازار ، وە ئەوەی گرنگە ، بە زوترین کات کەسی توش بوو سەردانی پزیشک بکات بۆ ئەوەی هەوکردنەکە تەنها لە گەروا بمێنێتەوە و چارەسەر بکردرێ ، وە ڕێگری بکردرێ لە بڵاو بونەوەی .

خۆ پاراستن:

 بەشێوەیەکی سەرەکی بریتیە لە دورکەوتنەوە لە کەسی تووش بوو ، وە بەکارنەهێنانی کەلوپەلەکانی چونکە نەخۆشیەکە گوازراوەیە ، وە دورکەوتنەوە لە خواردنی پیس بوو .



سەلامەت بمێنن 

ڕەوشت ڕەزا .
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین