نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسی مرۆژه‌ڵیه واته [ zoonoses diseases ] له نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵه وه جۆری ڤایرۆسه‌كه‌ی ( RNA - Hemorrhagic virus)ه.
- بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1979 له عێراق ده‌ستنیشانكراوه.
- وه كۆتا جار كه له كوردستاندا نه‌خۆشیه‌كه تۆماركرا چوار ساڵ پێش ئێستا بوو واته ساڵی 2018 له ناحیه‌ی خه‌لیفانی سه‌ر به قه‌زای سۆران كه شوان كارێك بوو .
- به‌داخه‌وه ڕێژه‌ی مردن له مرۆڤ دا به هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه به‌رزه و له نێوانی 40% بۆ 45% دایه .
- وه به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا كوتان (vaccine) بۆ نه‌خۆشیه‌كه به‌رده‌ست نیه.
- ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه هیچ نیشانه‌یه‌كی كلینیكی له ئاژه‌ڵه‌كه نابیندرێ و به‌ڵكو وه‌ك هه‌ڵگر و گوێزه‌ره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كارده‌كات وه مردنیش له ئاژه‌ڵی تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه نیه .
چۆن و به چ ڕێگایه‌ك ڤایرۆسه‌كه ئه‌گوازرێته‌وه :
ڤایرۆسه‌كه ئه‌گوازێته‌وه له ئاژه‌ڵی تووشبوو بۆ مرۆڤ وه هه‌روه‌ها له مرۆڤی تووشبووش ئه‌گوازێته‌وه بۆ مرۆڤێكی ساغ له ڕێگای
- گه‌نه : كه ڤایرۆسه‌كه به‌شێكی سوڕی ژیانی له گه‌نه‌دا به‌سه‌رده‌بات TICK-BORNE VIRUS
- مێش و مه‌گه‌ز و ئه‌سپێ و زینده‌وه‌ره قرتێنه‌ره‌كان
- خوێن
- لیك
- گۆشت
- ده‌ردراوه‌كانی تری ئاژه‌ڵ
+ وه ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵیه ڤایرۆسه‌كه له هه‌وادا ناگوازێته‌وه .
نیشانه‌كانی له مرۆڤدا :
- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی (تا).
- ئازاری سك و سه‌ر و گه‌دده و ئه‌ژنۆكان .
- ڕه‌ق بوونی ماسولكه (ته‌شه‌نوج).
- سكچوون و ڕشانه‌وه .
- خوێن به‌ربوون و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سوور و شین له‌سه‌ر جه‌سته .
- خوێن له لووت هاتن .
خۆپاراستن و كۆنتڕۆلكردنی نه‌خۆشیه‌كه له ڕێگای
- شوشتن و ڕشاندن و ده‌رزی كردنی ئاژه‌ڵه‌كان به ده‌رمانی دژه مشه‌خۆره ده‌ره‌كیه‌كان به تایبه‌ت گه‌نه به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و چه‌ند جارێك له وه‌رزه گه‌رمه‌كاندا .
- ڕشاندنی مه‌یدانی ئاژه‌ڵان به ده‌رمانی دژه مشه‌خۆره ده‌ره‌كییه‌كان .
- ڕشاندنی قاعه و حه‌سار شوێنی مانه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان.
+به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ناوبردنی مێروو و مێش و مه‌گه‌ز وه به‌تایبه‌تی گه‌نه و قه‌ڵاچۆكردنیان .
ئاماده‌كردنی: بڕیار علی
dexterity medical organization
