وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

تای خوێنبه‌ربوون (Hemorrhagic Fever)


نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسی مرۆژه‌ڵیه‌ واته‌ [ zoonoses diseases ] له‌ نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵه وه‌ جۆری ڤایرۆسه‌كه‌ی ( RNA - Hemorrhagic virus)ه‌. 
  • بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 1979 له‌ عێراق ده‌ستنیشانكراوه‌.
  • وه‌ كۆتا جار كه‌ له‌ كوردستاندا نه‌خۆشیه‌كه‌ تۆماركرا چوار ساڵ پێش ئێستا بوو واته‌ ساڵی 2018 له‌ ناحیه‌ی خه‌لیفانی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران كه‌ شوان كارێك بوو .
  1. به‌داخه‌وه‌ ڕێژه‌ی مردن له‌ مرۆڤ دا به‌ هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ به‌رزه‌ و له‌ نێوانی 40% بۆ 45% دایه‌ .
  2. وه‌ به‌داخه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا كوتان (vaccine) بۆ نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌رده‌ست نیه‌.
  3. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی كلینیكی له‌ ئاژه‌ڵه‌كه‌ نابیندرێ و به‌ڵكو وه‌ك هه‌ڵگر و گوێزه‌ره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ كارده‌كات وه‌ مردنیش له‌ ئاژه‌ڵی تووشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ نیه‌ .

چۆن و به‌ چ ڕێگایه‌ك ڤایرۆسه‌كه‌ ئه‌گوازرێته‌وه‌ :

ڤایرۆسه‌كه‌ ئه‌گوازێته‌وه‌ له‌ ئاژه‌ڵی تووشبوو بۆ مرۆڤ وه‌ هه‌روه‌ها له‌ مرۆڤی تووشبووش ئه‌گوازێته‌وه‌ بۆ مرۆڤێكی ساغ له‌ ڕێگای 
  • گه‌نه :‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌شێكی سوڕی ژیانی له‌ گه‌نه‌دا به‌سه‌رده‌بات TICK-BORNE VIRUS
  • مێش و مه‌گه‌ز و ئه‌سپێ و زینده‌وه‌ره‌ قرتێنه‌ره‌كان
  • خوێن
  • لیك
  • گۆشت
  • ده‌ردراوه‌كانی تری ئاژه‌ڵ 
+ وه‌ ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵیه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ هه‌وادا ناگوازێته‌وه‌ .

نیشانه‌كانی له‌ مرۆڤدا :

  1. به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی (تا).
  2. ئازاری سك و سه‌ر و گه‌دده‌ و ئه‌ژنۆكان .
  3. ڕه‌ق بوونی ماسولكه‌ (ته‌شه‌نوج).
  4. سكچوون و ڕشانه‌وه‌ .
  5. خوێن به‌ربوون و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سوور و شین له‌سه‌ر جه‌سته‌ .
  6. خوێن له‌ لووت هاتن .

خۆپاراستن و كۆنتڕۆلكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ ڕێگای 

  • شوشتن و ڕشاندن و ده‌رزی كردنی ئاژه‌ڵه‌كان به‌ ده‌رمانی دژه‌ مشه‌خۆره‌ ده‌ره‌كیه‌كان به‌ تایبه‌ت گه‌نه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و چه‌ند جارێك له‌ وه‌رزه‌ گه‌رمه‌كاندا .
  • ڕشاندنی مه‌یدانی ئاژه‌ڵان به‌ ده‌رمانی دژه‌ مشه‌خۆره‌ ده‌ره‌كییه‌كان .
  • ڕشاندنی قاعه‌ و حه‌سار شوێنی مانه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان.
+به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ناوبردنی مێروو و مێش و مه‌گه‌ز وه‌ به‌تایبه‌تی گه‌نه‌ و قه‌ڵاچۆكردنیان .


ئاماده‌كردنی: بڕیار علی 
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین