- ڕۆیشتن لەسەر نوکی پێ زیاتر لە 38 ماسولکەی لەش دەجوڵێنێت کە زۆربەیان ماسولکەی تەمبەڵی جەستەن.
- رۆیشتن لەسەر نووكی پێ بۆ ماوەی 4 خولەك رۆژانە هاندەری سووتانی چەوری رەق لە ماسولكەكانی لا و پشتی ران و شێوەی ماسولكەی قاچ دەگۆڕێت بە شێوەیەكی بەرچاو:
- وەستان لەسەر نوکی پێ بۆ ماوەی 3 خولەک بەیانیان و 3 خولەک لە ئێواران ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی پەستانی کڕکڕاگەکان کەمدەکاتەوە چونکە بۆشاییەکانی نێوان کڕکڕاگەکان ڕاست دەکاتەوە و بۆ ئەو نەخۆشانەی کە فشاریان لەسەر کڕکڕاگەکان هەیە باش نیە چونکە ناتوانێت ئەو کارە بکات..
- رۆیشتن لەسەر نووكی پێ بۆ ماوەی 4 خولەك رۆژانە ماسولكەكانی پشت توند و بەهێز دەكات، ماسولكەكانی سك بەرەو ناوەوە رادەكێشێت، دەركەوتنی سك و قەبارەی گەدە كەم دەكاتەوە، هەروەها قەبارەی قەفەزی بڕبڕەی پشت زیاد دەكات، ئەمەش میتابۆلیزم بەرز دەكاتەوە.
- رۆیشتن لەسەر نوکی پێ رۆژانە 4 خولەك تیرەی ماسولکەی خوارەوەی قاچ کەمدەکاتەوە.
ئامادەکردنی: سێنک نەوزاد
dexterity medical organization
