گواستنەوەی ئەندام و شانەکان یەکێکە لە نەشتەرگەریە گرنگ و باوەکانی ئەو سەردەمە و بەشێکی گرنگ و دیارە لە بایۆتەکنەلۆجی، ئەندامەکان پێک دێن لە دڵ و گورچیلە کە یەکێکن لە ئەندامە باوەکانی ئەم سەردەمە وە ئێپیتۆپی گاڵ (gal) کە یەکێکە لەو ئەنزیمانەی بەرپرسە لە فرمانی بەرگریە وەڵامدانەوەکانی لەش ، کەواتە دەتوانرێت شلەیەک یاخود چەن خانەیەکی زیندووی لەش بگوازرێتەوە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ .
پڕۆسەکە پێک دێت لە گواستنەوەی ئەندام یاخود شانەیەک لە ئاژەڵێکەوە بۆ مرۆڤ ، دەکرێ شلەیەک ، خانەیەک ، شانەیەک یان ئەندامێک بێت لە ئاژەڵەوە بۆ نەخۆشەکە .
ئەو ئاژەڵانە کامانەن گونجاون بۆ بەخشینی ئەندام بۆ مرۆڤ ؟
- بەراز کە فرمانی بەشێک لە ئەندامەکانی و شێوەی لە هی مرۆڤ دەچێت بۆنموونە ( دڵ ، گورچیلە ، ڕژێنی ئەدریناڵین و خانەکانی پەنکریاس)
- مەیموون کە جینی ئێسکەکانی نزیکە لە هی مرۆڤ کە دەشێت مۆخی ئێسک بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ .
- مانگا ، خانەکانی ڕژێنی ئەدریناڵینی مانگا بە گونجاو دەزانرێت لەڕووی فرمانەوە بۆ گواستنەوە .
- ئەو هۆکارانەی کە وادەکات ئەو نەشتەرگەریە بە گرنگ دەبنرێت ئەمانەن :
- پاراستنی مرۆڤەکان بەوەی کە لەجیاتی مرۆڤێک ئەژەڵێک ئەندامێک دەبەخشێت .
- دەستکەوتنی ئەندامەکان بە شێوەیەکی ئاسانتر .
- پێشکەوتنی بایۆتەکنەلۆجی .
مێژووی نەشتەرگەریەکە :
یەکەم گواستنەوە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ لە ساڵی 1667 لەلایەن دکتۆرێکی فەڕەنسیەوە بوو بەناوی Jean Beptiste کرا کە هەوڵی دا بۆ گواستنەوە ی خوێنی دا لە بەرخێکەوە بۆ مرۆڤ ، کە پرۆسەکەی لەسەر کوڕێکی تەمەن 15 ساڵان تاقی کردەوە ، و سەرکەوتوو بوو ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە ڕێژەی خوێنەکە ڕێژەیەکی کەم بوو و نەخۆشەکە ڕزگای بوو لە وڵامدانەوە حەساسیەکان لەلایەن بەرگری لەشیەوە ، لەدوای ئەوە چەن جارێک لە سەدەی نۆزدە دا هەوڵ دراوە بە گواستنەوە پێستی سەگ و کەروێشک بۆ کەسێک کە بەشێکی پێستی لەدەست دابێت بەڵام ئەوجۆرە نەشتەرگەریە بەردەوام نەبوو بەهۆی نەگونجانی جینەکان و وڵامدانەوەی سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤەکە .
یەکەم نەشتەرگەری سەرکەوتوو و باوەڕپێکراو لە ساڵی 2022 ئەنجام درا لەلایەن دکتۆر بیۆن biorn petersen کە دڵی بەراز دەسکاری کرا و گوازرایەوە بۆ مرۆڤ بە سەرپەرشتی زانکۆی ماریلاند maryland medical school .
میکانیزمی ئەو نەشتەرگەریە دەست پێ دەکات بە وەرگرتنی خانەکان لە ئاژەڵەکەوە و دەسکاری کردنی جینەکان لە خانە وەرگیراوەکان
- گۆڕین لە جینەکان و ناوکە خانەکان بە پرۆسەی zinc finger nucleases
- ڕێگە گرتن لە کلۆت بوونی خوێن و ئەنزیمەکانی فایبرین و کۆگولەیز .
- ڕەچاو کردنی کێشی کەسەکە و تەمەنی ئاژەڵی بەخشەر کە نابێ بەخشەرەکە لە ساڵێک زیاتربێت
- گونجاندنی قەبارەی ئەندامەکە لە سەرەتاکانی تەمەنی ئاژەڵەکە .
مەترسیەکانی نەشتەرگەریەکە چین ؟
یەکەم مەترسی بۆ سەر ئەندامەکە گەردەکانی شەکرە کە پێکدێن لە گالاکتۆز بەهۆی بەکتریایەکەوە دەردەکەون و دەچنە ناو خوێنەوە دواتر لەگەڵ دژەتەنەکانی ناو خوێن یەک دەگرن و دەبێتە هۆی ڕەت کردنەوەی ئەندامە گوازراوەکە لەلایەن سیستمی بەرگریەوە ، دەبێتە هۆی کڵۆت بوونی خوێنی نەخۆشەکە بەهۆی ئەکتیڤ بوونی ئەنزیمی کۆگولەیز و فایبرین، پووکانەوە و شیبوونەوەی ئەندامەکە بەهۆی بەرگریەوە .
بەهیوای سوود بۆ هەموو لایەک ...
ئامادەکردنی : کاردۆست ڕەسوڵ محمد
dexterity medical organization
