وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

گواستنەوەی ئەندام لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ


گواستنەوەی ئەندام و شانەکان یەکێکە لە نەشتەرگەریە گرنگ و باوەکانی ئەو سەردەمە و  بەشێکی گرنگ و دیارە لە بایۆتەکنەلۆجی، ئەندامەکان پێک دێن لە دڵ و گورچیلە  کە  یەکێکن لە ئەندامە باوەکانی ئەم سەردەمە وە ئێپیتۆپی گاڵ (gal) کە یەکێکە لەو ئەنزیمانەی بەرپرسە لە فرمانی بەرگریە وەڵامدانەوەکانی لەش  ، کەواتە دەتوانرێت شلەیەک یاخود چەن خانەیەکی زیندووی لەش  بگوازرێتەوە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ  . 
پڕۆسەکە پێک دێت لە گواستنەوەی ئەندام یاخود شانەیەک لە ئاژەڵێکەوە بۆ مرۆڤ ، دەکرێ شلەیەک ، خانەیەک ، شانەیەک یان ئەندامێک بێت لە ئاژەڵەوە  بۆ نەخۆشەکە . 

ئەو ئاژەڵانە کامانەن گونجاون بۆ بەخشینی ئەندام بۆ مرۆڤ  ؟ 

  • بەراز کە فرمانی بەشێک لە ئەندامەکانی و شێوەی لە هی مرۆڤ دەچێت بۆنموونە ( دڵ ، گورچیلە ، ڕژێنی ئەدریناڵین و خانەکانی پەنکریاس) 
  •  مەیموون کە جینی ئێسکەکانی نزیکە لە هی مرۆڤ کە دەشێت مۆخی ئێسک بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ .   
  • مانگا ، خانەکانی ڕژێنی ئەدریناڵینی مانگا بە گونجاو دەزانرێت لەڕووی فرمانەوە بۆ گواستنەوە . 
  • ئەو هۆکارانەی کە وادەکات ئەو نەشتەرگەریە بە گرنگ دەبنرێت ئەمانەن : 
  • پاراستنی مرۆڤەکان  بەوەی کە لەجیاتی مرۆڤێک ئەژەڵێک ئەندامێک دەبەخشێت . 
  • دەستکەوتنی ئەندامەکان بە شێوەیەکی ئاسانتر .
  • پێشکەوتنی بایۆتەکنەلۆجی . 

مێژووی نەشتەرگەریەکە :

یەکەم گواستنەوە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ  لە ساڵی 1667 لەلایەن دکتۆرێکی فەڕەنسیەوە بوو بەناوی   Jean Beptiste کرا کە هەوڵی دا بۆ گواستنەوە ی خوێنی دا لە بەرخێکەوە بۆ مرۆڤ ، کە پرۆسەکەی لەسەر کوڕێکی تەمەن 15 ساڵان تاقی کردەوە ، و سەرکەوتوو بوو  ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە ڕێژەی خوێنەکە ڕێژەیەکی کەم بوو و نەخۆشەکە ڕزگای بوو لە وڵامدانەوە حەساسیەکان لەلایەن بەرگری لەشیەوە ،  لەدوای ئەوە چەن جارێک لە سەدەی نۆزدە دا هەوڵ دراوە بە گواستنەوە پێستی سەگ و کەروێشک بۆ کەسێک کە بەشێکی پێستی لەدەست دابێت بەڵام ئەوجۆرە نەشتەرگەریە بەردەوام نەبوو بەهۆی نەگونجانی جینەکان و وڵامدانەوەی سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤەکە .  
یەکەم نەشتەرگەری سەرکەوتوو و باوەڕپێکراو لە ساڵی 2022 ئەنجام درا  لەلایەن دکتۆر بیۆن  biorn petersen  کە دڵی بەراز دەسکاری کرا و گوازرایەوە بۆ مرۆڤ  بە سەرپەرشتی زانکۆی ماریلاند  maryland medical school .  
میکانیزمی ئەو نەشتەرگەریە دەست پێ دەکات بە وەرگرتنی  خانەکان لە ئاژەڵەکەوە و دەسکاری کردنی جینەکان لە خانە وەرگیراوەکان 
  • گۆڕین لە جینەکان و ناوکە خانەکان بە پرۆسەی zinc finger nucleases 
  • ڕێگە گرتن لە کلۆت بوونی خوێن و ئەنزیمەکانی فایبرین و کۆگولەیز . 
  • ڕەچاو کردنی  کێشی کەسەکە و تەمەنی ئاژەڵی بەخشەر  کە نابێ بەخشەرەکە لە ساڵێک زیاتربێت 
  • گونجاندنی قەبارەی ئەندامەکە لە سەرەتاکانی تەمەنی ئاژەڵەکە .  

مەترسیەکانی نەشتەرگەریەکە چین ؟

یەکەم مەترسی بۆ سەر ئەندامەکە  گەردەکانی شەکرە کە پێکدێن لە  گالاکتۆز بەهۆی بەکتریایەکەوە دەردەکەون و دەچنە ناو خوێنەوە  دواتر لەگەڵ دژەتەنەکانی ناو خوێن یەک دەگرن و دەبێتە هۆی ڕەت کردنەوەی ئەندامە گوازراوەکە لەلایەن سیستمی بەرگریەوە ، دەبێتە هۆی کڵۆت بوونی خوێنی نەخۆشەکە بەهۆی ئەکتیڤ بوونی ئەنزیمی کۆگولەیز و فایبرین، پووکانەوە و شیبوونەوەی ئەندامەکە بەهۆی بەرگریەوە  . 

بەهیوای سوود بۆ هەموو لایەک ...



ئامادەکردنی : کاردۆست ڕەسوڵ محمد
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین