تێگەیشتن لە ووشەکان
- ووشەی telogen دوو بڕگەیە. (telo واتە تەواوبون و کۆتایی هاتن + gen واتە بەرهەمهێنانی شتێک) ئەمەش ئاماژەیە بۆ قۆناغی وەستانی بەرهەمهێنانی موو.
- وشەی effluvium دوو بڕگەیە (effluo واتە لادان شتێک و نەمانی + ium واتە دەرهاتن) واتە دەرنەهاتن و چونی شتێک
- ووشەی anagen دوو بڕگەیە (ana واتە هاتنە سەرەوە + gen باسمان کرد) کە ئاماژەیە بۆ قۆناغی گەشەی موو.
- ئێستا telogen effluvium واتە دەرنەهاتن و بەرهەم نەهێنانی موو لە سەلکی مووەکان. وە anagen effluvium واتە قژەکە بەرهەم دێت بەڵام هۆکارێک هەیە وەکو نەخۆشی کە دەیوەرێنێت.
پوختەیەک لەسەر telogen
حاڵەتی telogen effluvium بریتیە لە نەمانی موو لە بەشێکی تویکڵی سەر بەبێ هۆکاری وەکو برین و نەخۆشی واتە قژەکە هەڵدەوەڕێت بەبێ ئەوەی لە جێگایدا برینێک یان نەخۆشیەک هەبێت، ئەم حاڵەتەیان بەشێکی موو لادەبات بەڵام دەگمەن دەکرێت هەموو مووی سەر بوەرێت. ئەمەش بەهۆی هەندێ ماددەی پەستان دروستکەرەوە ڕوودەدات کە دەبنە هۆی زیاد بەرهەم هێنانی موو واتە قۆناغی گەشەی مووەکان بەردەوام زیاد دەکات کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەڵەکەبونی موەکان و نەمانیان.
هۆکارەکانی
منداڵبون. ئەو نەخۆشیانەی کەپەستان و سترێس زیاد دەکەن وەکو قەلەقی و ڕاڕایی و ... هەندێ جۆری نەشتەرگەری، وە دەرمانەکان.
ئەم جۆرەی وەرینی موو هێواشە لەچاو جۆرەکەی تر.
پوختەیەک لەسەر anagen
بەڵام لەم جۆرەیان بەهۆی حاڵەتی دەرەکیەوە قژ دەوەرێت بەتایبەت بەکارهێنانی چارەسەری کیمیایی وەکو ماددە ئەلکالیەکان (بوسولفان و سیسپلاتین و ماددەکانی دژە شێرپەنجەییەکان وەکو (bleomycin و actinomycin D). وە چەندین جۆری دیکەی دەرمانیش هۆکارن وەکو دژەزیندەچالاکیەکان، ژەهرەکان.
قژ دوو قۆناغی هەیە لە قۆناغی سەرەتا گەشە دەکات تا قۆناغێک کەدەوەستێت و موەکان دەوەرن و دوبارە گەشەدەکات ..ئەم سوڕە بەردەوامی هەیە تا پەنجا ساڵی. ئەم ماددانە دێن لە قۆناغی گەشەی موەکاندا ڕێگر دەبن لە دابەش بونی خانەکانی سەلکی موو بۆیە موەکان گەشەناکەن و دەوەرن.
ئەم جۆریان زانینی زۆر ئاسانترە چونکە کەسەکە کە دەڵێت فڵانە دەرمان بەکاردێنم ئیتر دەبێت پزیشک یان پەرستار بزانێت کە هۆکارەکەی ئەوەیە.
شانەزانی موو و پێست
لەڕێگەی بردنی نمونەیەک لە پێستی سەر لەو بەشەی موەکان وەریون کە بەنزیکەی ٤ ملیمەتر لەو ناوچەیە وەردەگیرێت لە ئاستی ستونی و ئاسۆیشدا. بەم شێوەیە ئەگەر هەر جۆرە برینێک یان ئیلتهابێک هەبێت ئەوا دەزانرێت. لە حاڵەتی telogen لەژێر مایکرۆسکۆپ دیارە ئەگەر ژمارەی خانەکان ئاسایی بن ئەوکات دەزانین هۆکاری دەرەکی نیە. بەڵام لە حاڵەتی anagen بەهۆی ماددەکانەوە ژمارەی خانەکان کەم دەبنەوە.
چارەسەری هەردوو شێوەکە
چارەسەرەکان بەگوێرەی هۆکارەکان و پەروەردەی نەخۆش دەگۆڕێت. گرنگە کە نەخۆش تێبگات کەمی ئاسن یان هەبونی کێشەی ثایرۆدەڕژێنەکان و ئەوهۆکارانەی دەبنە هۆی سترێس هەمویان بەرەو جۆری یەکەم دەڕوات و دەبێ چاراسەری ئەوانە بکرێن. بە زۆریش حاڵەتی telogen لە ماوەی شەش بۆ هەشت مانگ چارەسەر دەبێت، بە پێچەوانەی بیری زۆر پزیشک و ناوەندەوە وادەزانرێت بەکارهێنانی ڤیتامینەکان و وزە بەشەکان دەبێتە هۆی خێرا چارەسەکردن کە ئەمەش هەڵەیەکی زۆر گەورەیە چونکا ئاگاداری شێوازی دروستبونی ئەم حاڵەتەنین یان ئەم دوو جۆرەیان تێکەڵ کردوە. تەنیا کاتێک دروستە کە کەسەکە لەلایەن ڕاوێژکار و پزیشکی دەروۆنیەوە دەست نیشانکرابێت کە کێشەی خۆراکی هەیە وەکو eating disorder ئەمەش هەروائاسان نیە کەسێک دووهەفتە نان نەخوات بڵێ ئەوەم هەیە، بەڵکو شێواز و هۆکاری تایبەتی هەیە کەپزیشکانی دەروونی دەیزانن ودەبێ دەست نیشانی بکەن. لەو کاتەدا دەکرێت دەرمانی ڤیتامین و ئاسن و ..بەکاربێت.
بۆ جۆری دوەم کە بەهۆی چارەسەری کیمیاییەوە زۆرجار ڕوودەدات، ئەمەیان نابێ کەسەکە لە چارەسەرە کیمیایەکەی بوەستێت چونکە کاریگەری لاوەکی زۆر مەترسیداری هەیە. دەبێت دوای تەواوبونی جەلەسە و دەرمانەکان ئەوکات دەست بکرێت بە چارەسەرکردنی قژ وموەکانی. ئەوەش بزانین دوای تەواوبونی چارەسەری کیمیایی ئەگەر ئەم موانە بێنەوە ئەوا وەکو پێشوو نابن بەڵکو دەکرێت شێوازی ووشکی و تەڕی و ڕەنگ و کورتی ودرێژیان بگۆڕێت.
سەرچاوە
Netter's collection , integumentary system. hair and nail diseases. P (206)
دانیار عثمان عزیز
dexterity medical organization