ملەخڕێ هەوکردنێکی ڤایرۆسییە بەهۆی ڤایرۆسی (mumps ) کاریگەری دەخاتە سەر لیکەڕژێنەکان کە لیک بەرهەم دەهێنن و دەکەونە نزیک گوێیەکان. دەبێتە هۆی هەڵئاوسان لە هەردو ڕژێنەکە .
ملەخڕێ بە ئاسانی ڕودەدات و دەگوێزرێتەوە لە کەسێکی توش بوو بۆ کەسێکی تەندروست لەڕێگەی کۆکە و پژمەوە .
نیشانەکانی :
- زۆربەی کەس توشی ئەم نەخۆشیە دەبێت بە بێ دەرکەوتنی هیچ نیشانەیەک تیایدا ، دەکەوێتەوە سەر بەهێزی و لاوازی کۆئەندامی بەرگری کەسەکە، هەندێجار دوای 2 بۆ 3 هەفتە لە چونەژورەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ناو لیکەڕژێنەکان نیشانەکان دەردەکەون.
- ئازارو هەڵئاوسان لە لیکە ڕژێنەکان
- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی
- ئازاری سەر
- ئازار لە کاتی جوین و قوتدانی خواردن
- لاوازبوون و بێتاقەتی
- لەدەستدانی ئارەزوی خواردن
- لاوازبوونی ماسولکە
ئاڵۆزبوون:
- هەرچەندە ڕودانی بەشێوەیەکی گشتی دەگمەنە بەڵام ئەگەر ئەم نەخۆشیە چارەسەر نەکردرێ یاخود دوای ماوەی سروشتی خۆی ڤایرۆسەکە لاواز نەبێت و نەمرێ ڕەنگە ببێتە هۆی ڕودانی چەن نەخۆشییەکی دیکە و هەڵئاوسان لە چەندئەندامێکی دیکەی جەستە لەوانیش وەک بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ببێتە هۆی هەوکردنی مێشک
- کێشە لە پەنکریاسدا و ڕشانەوەیەکی زۆر
- گوێ گران بوون
- ناڕێکی لە لێدانی دڵ
- لەبارچونی منداڵ لە خانمی دوگیاندا
دەستنیشانکردن:
لەڕێگەی پشکنینی تاقیگەوە دیاری دەکردرێت
چارەسەرکردن :
بەشێوەیەکی گشتی چارەسەری ئەم نەخۆشیە پشت دەبەستێ بە بەهێزی کۆئەندامی بەرگری کەسی توشبوو تا چەند توانای هەیە بەرگری بکات لە بەرام بەر ڤایرۆسەکە ، وە هیچ جۆرە دەرمانێکی سەرەکی نییە بۆ چارەسەرکردن . بەڵام دەرمان وەردەگیرێت بۆ کەم کردنەوەی کاریگەری نیشانەکان،. نزیکەی دوای 1 بۆ 2 هەفتە لە هەوکردنەکە ڤایرۆسەکە خۆی بەرەو نەمان ئەچێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ڕێگە هەیە کەسی توش بوو بیگرێتە بەر بۆ زو باش بونەوە .
پشودانێکی زۆر تاوەک و کۆئەندامی بەرگری بەهێز بێت
وەرگرتنی ئازار شکێن
خواردنی بڕێکی زۆر لە ئاو بەڵام بەدور بێت لە خواردنی خواردنەوە ترشەکان.
بەکارهێنانی خاولی و گەرم یاخود سارد و خستنە سەر بەشەئاوساویەکانی جەستە بۆ کەم کردنەوەی ئازارو کەم بونەوەی هەڵئاوسان
نەخواردنی ئەوخۆراکانەی کە جوینی زۆر دەوێت
لەبری ئەوە شلەمەنی و شۆربا بخوردرێ
وە بۆ ئەوەی نەیگوێزیتەوە بۆ کوسی دیکە ،
کەلوپەل و پێداویستی کەسی دیکە بەکار مەهێنە ، هەمیشە ماسک لە دەم بکە بۆ ئەوەی لە رێگەی کۆکەو پژمەشەوە نەیگوێزیتەوە .
دەکرێ ڤاکسین وەربگیردرێ بۆ ئەوەی توش نەبیت .
تەندروستی بۆ هەمووان
ڕەوشت ڕەزا
dexterity medical organization