وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

ملەخڕێ چییە؟ - mumps


ملەخڕێ هەوکردنێکی ڤایرۆسییە بەهۆی ڤایرۆسی (mumps  ) کاریگەری دەخاتە سەر لیکەڕژێنەکان کە لیک بەرهەم دەهێنن و دەکەونە نزیک گوێیەکان. دەبێتە هۆی هەڵئاوسان لە هەردو ڕژێنەکە . 
ملەخڕێ بە ئاسانی ڕودەدات و دەگوێزرێتەوە لە کەسێکی توش بوو بۆ کەسێکی تەندروست لەڕێگەی کۆکە و پژمەوە .

نیشانەکانی : 

  1. زۆربەی کەس توشی ئەم نەخۆشیە دەبێت بە بێ دەرکەوتنی هیچ نیشانەیەک تیایدا ، دەکەوێتەوە سەر بەهێزی و لاوازی کۆئەندامی بەرگری کەسەکە، هەندێجار دوای 2 بۆ 3 هەفتە لە چونەژورەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ناو لیکەڕژێنەکان نیشانەکان دەردەکەون.
  2. ئازارو هەڵئاوسان لە لیکە ڕژێنەکان 
  3. بەرزبونەوەی پلەی گەرمی 
  4. ئازاری سەر 
  5. ئازار لە کاتی جوین و قوتدانی خواردن
  6. لاوازبوون و بێتاقەتی 
  7. لەدەستدانی ئارەزوی خواردن 
  8. لاوازبوونی ماسولکە 

ئاڵۆزبوون:

  1.  هەرچەندە ڕودانی بەشێوەیەکی گشتی دەگمەنە بەڵام ئەگەر ئەم نەخۆشیە چارەسەر نەکردرێ یاخود دوای ماوەی سروشتی خۆی ڤایرۆسەکە لاواز نەبێت و نەمرێ  ڕەنگە ببێتە هۆی ڕودانی چەن نەخۆشییەکی دیکە و هەڵئاوسان لە چەندئەندامێکی دیکەی جەستە لەوانیش وەک بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ببێتە هۆی هەوکردنی مێشک
  2. کێشە لە پەنکریاسدا و ڕشانەوەیەکی زۆر 
  3. گوێ گران  بوون
  4. ناڕێکی لە لێدانی دڵ 
  5. لەبارچونی منداڵ لە خانمی دوگیاندا 

دەستنیشانکردن:

لەڕێگەی پشکنینی تاقیگەوە دیاری دەکردرێت 

چارەسەرکردن :

بەشێوەیەکی گشتی چارەسەری ئەم نەخۆشیە پشت دەبەستێ بە بەهێزی کۆئەندامی بەرگری کەسی توشبوو تا چەند توانای هەیە بەرگری بکات لە بەرام بەر ڤایرۆسەکە ، وە هیچ جۆرە دەرمانێکی سەرەکی نییە بۆ چارەسەرکردن . بەڵام دەرمان وەردەگیرێت بۆ کەم کردنەوەی کاریگەری نیشانەکان،. نزیکەی دوای 1 بۆ 2 هەفتە لە هەوکردنەکە ڤایرۆسەکە خۆی بەرەو نەمان ئەچێت  بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ڕێگە هەیە کەسی توش بوو بیگرێتە بەر بۆ زو باش بونەوە .
پشودانێکی زۆر تاوەک و کۆئەندامی بەرگری بەهێز بێت 
وەرگرتنی ئازار شکێن 
خواردنی بڕێکی زۆر لە ئاو بەڵام بەدور بێت لە خواردنی خواردنەوە ترشەکان.
بەکارهێنانی خاولی و گەرم یاخود سارد و خستنە سەر بەشەئاوساویەکانی جەستە بۆ کەم کردنەوەی ئازارو کەم بونەوەی هەڵئاوسان
نەخواردنی ئەوخۆراکانەی کە جوینی زۆر دەوێت 
لەبری ئەوە شلەمەنی و شۆربا بخوردرێ
وە بۆ ئەوەی نەیگوێزیتەوە بۆ کوسی دیکە ،
کەلوپەل و پێداویستی کەسی دیکە بەکار مەهێنە ، هەمیشە ماسک لە دەم بکە بۆ ئەوەی لە رێگەی کۆکەو پژمەشەوە نەیگوێزیتەوە . 
دەکرێ ڤاکسین وەربگیردرێ بۆ ئەوەی توش نەبیت .


تەندروستی بۆ هەمووان
ڕەوشت ڕەزا
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین