زۆرێک لە دایکان لەکاتی دوگیانیدا توشی نەخۆشی شەکرە دەبن ،کە نەخۆشیەکی کاتییە ،جەستە بڕی پێویستی ئەنسۆلین بەرهەم ناهێنێ بۆ ڕێکخستنی شەکری ناوخوێن ،وە لە 20_3% ی خانمانی دووگیان دووچاری دەبن، ڕێژەی شەکری ناو خوێنیان لە سێ مانگی دووەم و سێیەمی دووگیانیدا بەرزدەبێتەوە وە زۆربەیان دوای منداڵبون شەکرەیان نامێنێ بەڵام لەوانەیە لەداهاتودا توشی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم بن (Type 2 diabetes mellitus) .
نیشانەکانی :
1-بینینی شەکر لەکاتی میزکردندا.
2-تینویەتی زۆر.
3-میزکردنی زۆر.
4-هەوکردنی میزڵدان.
5-تاریک بینین.
6-سەرئێشە.
چارەسەرەکانی :
1-چاودێری لەسەر دایک و منداڵەکە.
2-چاودێری وردی گلوکۆزی ناو خوێن.
3-دەرمانی ئەنسۆلین لەحالەتی پێویستدا.
4-وەرزشکردن و ڕێجیمی خۆراک.
ئەو خواردنانەی باشە لەکاتی توشبون بەو نەخۆشیە بیخۆی :
1-دانەوێڵە.
2-میوە (مۆز , شیلــك , سێو ).
3-سەوزەواتەکان.
4-هێلکە.
5-ماسی بەتایبەت مادی سەلەمون.
6-ماددەی شیرەمەنی بەڵام کەم چەوری.
ئەو خواردنانەی خراپە لەکاتی توشبون بەو نەخۆشیە بیخۆی :
1-خواردنەوە گازییەکان.
2-کێک و شیرینییەکان.
3-ئاوی میوەکان.
4-خواردنی خێرا.
5-برنج و پەتاتە.
ئەو هۆکارانەی مەترسی توشبوون بەو نەخۆشیە زیاد دەکەن :
1- تەمەن :ئەو خانمانەی کە لەدوای 25 ساڵییەوە دوگیان دەبن ئەگەری زیاتر کەتوشی شەکرەبن.
2- کێش :ئەو خانمانەی کەکێشیان زیادە و قەڵەون ئەگەری زیاتر کەتوشی شەکرەبن.
3- نەژاد :ڕۆڵێکی گرینگی هەیە، نمونە ئەمریکیەکان و ئەفریقیەکان زیاتر ئەگەری توشبونیان هەیە بەم نەخۆشیە.
4- پێشینەی خێزانی :ئەگەر کەسێک لەخێزانەکەتدا توشبوی جۆری شەکرە بوو ئەوا مەترسی توشبون زیاترە.
5- شەکرەی پێش دووگیانی : ئەگەر لەپێش دوگیانی شەکرەی هەبێت ئەوا مەترسی زیاترە توشبێت.
6- دوگیانبونی پێشترت توشی شەکرەی کاتی بوبێت :ئەگەر لە دوگیانبونەکانی پێشتر توشی شەکرە بوبێت ئەوا مەترسی زیاترە بۆ توشبون.
ئەگەر ئەم نەخۆشیە چارەسەر نەکرێت مەترسی دروست دەکات وەک:
1- بونی گلوکۆزی زۆر لەخوێندا و چەوری خواردنەکان هۆکارێک دەبن کەکێشی منداڵەکە زۆربێت و لەکاتی منداڵبوندا کێشە دروستبکات.
2- لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا،کە دڵ و سییەکان و گورچیلەکان و مێشکی منداڵەکە دروستدەبن ، ئەگەر دایکەکە شەکرەی بەرزبوو مەترسی کەمئەندامی و لەبارچوونی منداڵەکە زیاترە.
3- زیادبوونی ترشی یوریای ناو خوێن (Hyperuricemia) کە لەوانەیە ببێتە هۆی لەبارچوون.
4- زیادبوونی شەکرە لە سێ مانگی دووگیانیدا ،دەبێتە هۆی کەمئەندامی منداڵەکە و منداڵبونی پێش وەختە.
5- لەوانەیە دایکەکە توشی بەرزی فشاری خوێن و کێشەی بینینیش بێت.
6- مەترسی مردنی منداڵەکە.
7- زیادبوونی ئەگەری منداڵبوون بە نەشتەرگەری.
8- ڕێژەی شەکری ناو خوێنی منداڵ دوای لەدایکبوونی بەپێچەوانەی ڕێژەی شەکری دایکەکەوە، بەهۆی شێبونەوەی خڕۆکە سوورەکانی ناو خوێن ،کە جگەری منداڵەکە ناتوانێت لەناویان ببات و دەبێتە هۆی توشبوون بە زەردوویی.
ئامادەکردنی/حنان ناظم عارف
dexterity medical organization