نەخۆشییەکە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جۆرە کرمێکی شریتی کە قەبارەی بچووکەو نزیکەی (6) ملم دەبێت، ئاژەڵەکانی وەک (گورگ،ڕێوی،سەگ،پشیلە) توشدەکات.
بەشێوەیەکی سەرەکی گەشە دەکات لە ڕیخۆڵە باریکەی ئاژەڵەکان و بۆماوەی 6 مانگ دەمێنێتەوە زیانێکی گەورە دەگەیەنێت بە ئەندامەکانی تری ئاژەڵەکەو بەتایبەت جگەرو سییەکان. ژمارەیان لە لەشدا بەنزیکەی 35000 کرمن کە هێلکەیان هەڵگرتووە پاشان لەڕێگەی پاشەڕۆی ئاژەڵەکەوە دەکرێتە دەرەوەی لەش و توانای هەیە بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە لە ژینگەداو ئاژەڵەکانی تر توشبکات وە کاریگەری دەبێت لەسەر ئەندامەکانی بەڕێژەی
- %58 توشی جگەر دەبێت
- %27 توشی سییەکان دەبێت
- %15 توشی ئەندامەکانی تری لەش دەبێت
چارەسەری ئەم نەخۆشییە
- پێویستە ئاژەڵی توشبوو دووربخرێتەوە لەو ئاژەڵانەی کە توشنەبوون
- پاکڕاگرتنی هەموو ئاژەڵەکان بەلایەنی کەمەوە هەفتەی جارێک بشۆردرێن
- پێنەدانی خواردنەکانی وەکو جگەرو سییەکان کە خراپبوون بەو ئاژەڵانەی کە بەڕەڵان یان بەخێو دەکرێن،بەڵکو پێویستە ئەو خواردنانە بسوتێنرێن
- پێویستە بەبەردەوامی سەردانی پزیشکی ڤێتێرنەری بکرێت بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەرو هەروەها ئامۆژگاری پێویست سەبارەت بەم نەخۆشییە
ئامادەکردنی:عەبدوڕەحمان ئومێد بارام
dexterity medical organization
سەرچاوەکان:
- Cecil Text book of Medicine
- الأمراض المشتركه بين الانسان و الحيوان د.صباح العلوچی