وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نەخۆشی تورەکەی ئاوی لە ڵای گیانەوەران چییە؟


نەخۆشییەکە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جۆرە کرمێکی شریتی کە قەبارەی بچووکەو نزیکەی (6) ملم دەبێت، ئاژەڵەکانی وەک (گورگ،ڕێوی،سەگ،پشیلە) توشدەکات.
بەشێوەیەکی سەرەکی گەشە دەکات لە ڕیخۆڵە باریکەی ئاژەڵەکان و بۆماوەی 6 مانگ دەمێنێتەوە زیانێکی گەورە دەگەیەنێت بە ئەندامەکانی تری ئاژەڵەکەو بەتایبەت جگەرو سییەکان. ژمارەیان لە لەشدا بەنزیکەی 35000 کرمن کە هێلکەیان هەڵگرتووە پاشان لەڕێگەی پاشەڕۆی ئاژەڵەکەوە دەکرێتە دەرەوەی لەش و توانای هەیە بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە لە ژینگەداو ئاژەڵەکانی تر توشبکات وە کاریگەری دەبێت لەسەر ئەندامەکانی بەڕێژەی
  • %58 توشی جگەر دەبێت
  • %27 توشی سییەکان دەبێت
  • %15 توشی ئەندامەکانی تری لەش دەبێت

چارەسەری ئەم نەخۆشییە

  • پێویستە ئاژەڵی توشبوو دووربخرێتەوە لەو ئاژەڵانەی کە توشنەبوون
  • پاکڕاگرتنی هەموو ئاژەڵەکان بەلایەنی کەمەوە هەفتەی جارێک بشۆردرێن
  • پێنەدانی خواردنەکانی وەکو جگەرو سییەکان کە خراپبوون بەو ئاژەڵانەی کە بەڕەڵان یان بەخێو دەکرێن،بەڵکو پێویستە ئەو خواردنانە بسوتێنرێن
  • پێویستە بەبەردەوامی سەردانی پزیشکی ڤێتێرنەری بکرێت بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەرو هەروەها ئامۆژگاری پێویست سەبارەت بەم نەخۆشییە


ئامادەکردنی:عەبدوڕەحمان ئومێد بارام
dexterity medical organization


سەرچاوەکان:
  • Cecil Text book of Medicine
  • الأمراض المشتركه بين الانسان و الحيوان د.صباح العلوچی

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین